چەتە سایبرییەكانی سپای پاسداران بە فەرمانی خامنەیی، دزی لە بانكەكانی ئەمریكا دەكەن
كوردستان میدیا: فەرماندەیی سایبریی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستیی پاسداران خەریكی جێبەجێكردنی پیلانێكی بەرفراوانە كە تێیدا بە شێوەی سایبری هێرش بكاتە سەر ڕایەڵەی بانكیی نێونەتەوەیی و دزیی لێ بكات.
بە پێی هەواڵی ئەلعەرەبیە، بەدوای بلۆكەكردنی ٢میلیارد دۆلار لە داراییەكانی ئێران لە ئەمریكادا، فەرماندەیی سایبریی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە فەرمانی خامنەیی، ڕێبەری كۆماری ئیسلامی دەیهەوێت هێرش بكاتە سەر بەرژەوەندییە بانكی و ماڵییەكانی وڵاتانی یەكگرتووی ئەمریكا و لە ڕێگەی ئاڵووگٶڕی پارە لە ئەمریكاوە بۆ كۆریای باكوور و لە كۆتاییدا بۆ ئێران هەنگاوی بۆ هەڵێننەوە.
مانگی ڕابردوو عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیم لە كۆبوونەوەیەكدا بە بەشداری مامورەكانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپا و وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی، وێڕای ئاماژەكردن بە دەستبەسەرداگرتنی ٢میلیارد دۆلار لە داراییەكانی ئێران لە لایەن دادگای فیدراڵی ئامریكاوە جەختی كردەوە: "پێویستە لە نێو دەمی ئامریكا بدەین، لەهەر ئاستێكدا كە هێرش بكرێتە سەرمان، بارتەقای ئەوە وەڵامی دەدەینەوە". بە دوای ئەم وتارەدا ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و جێگری فەننیی وەزارەتی ئیتلاعات، پیلانی هێرشكردنە سەر ڕایەڵەی جیهانیی سووییفت و بەرژەوەندییە دارایی و بانكییەكانی ئەمریكایان داڕشت.
بە پێی هەواڵی ڕۆیترز، پێشتریش ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ساڵی ٢٠١٣دا، بانكی جی پی مۆورگان، بانك ئاف ئامریكا، كاپیتال وان، پی ئێن سی فاینانسیال سێرویس، سیتی بانك و چەندین سووژەی دیكەی دارایی و ئیدارییان لە ئامریكادا وەبەر پەلاماری سایبێری دا و زانیاری و داتای مشتەرییەكانیان بە تاڵان برد.
بەپیی ئەو ڕاپۆرتە، شێوازی كاری چەتە سایبرییەكانی ڕێژیمی ئێران گوازراوەتەوە بۆ حیزبوڵڵای لوبنان و حیزبوڵڵاش ئەو شێوازەی لە بەرانبەر وەرگرتنی چەك و پارەدا بە ڕێژیمی كۆریای باكوور داوە.
بە پێی دوایین بەڵگەكانی [BAE Systems]، دزیی چەندین میلیون دۆلاری ئەم دواییانە لە سوییفت لەلایەن كۆریای باكوورەوە، لە ڕێگەی ئەو زانیارییانەوە كراوە كە پێشتر هێزە ئەمنیەكانی ڕێژیمی ئێران بە حیزبوڵڵای لوبنانیان دابوو.