چەواشەکارییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سەر حیزبی دێموکرات بەردەوامە
کوردستان میدیا: دوا بە دوای پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نەورۆزی ئەمساڵدا و دەسپێکردنی خەباتی نوێ ئەم حیزبە، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی خەڵکی ئێران و بە تایبەتی کوردستان، دەستی کردووە بە چەواشەکاری و پڕۆپاگەندا و لە شوێنه گشتییەکانی تاران پۆستێرێکی دژی حیزبی دێموکرات هەڵواسیووە.
لەم پۆستێرەدا کە وەک نەخشەیەک وایە، باس لە سکرتێری پێشوو و ئێستای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵی دامەزراندنی ئەم حیزبە، ئامانجی حیزبی دێموکرات، بیروباوەڕی حیزبی دێموکرات، چوارچێوەی چالاکی، ڕێوشوێنی چالاکی و هەروەها جوری چالاکی ئەم حیزبە دەکات.
لەم پۆستێرەدا کە وەک نەخشەیەک وایە، باس لە سکرتێری پێشوو و ئێستای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵی دامەزراندنی ئەم حیزبە، ئامانجی حیزبی دێموکرات، بیروباوەڕی حیزبی دێموکرات، چوارچێوەی چالاکی، ڕێوشوێنی چالاکی و هەروەها جوری چالاکی ئەم حیزبە دەکات.
لەم پۆستێرەدا ڕێژیمی ئیسلامیی ئیڕان هێمای بەوە کردووە کە ئامانجی حیزبی دێموکرات لە دەسپێکردنی خەباتی نوێدا، جیابوونەوەی کوردستان و دابەشکردنی خاکی ئیڕانە.
هەروەها بۆ بەڵاڕێدا بردنی بیروڕای گشتیی خەڵک لە سەر حیزبی دێموکرات هێمای بەوە کردوە بە جۆری خەباتی ئەم حیزبە وەک، هێرش بۆ سەر دامەزراوە گشتییەکانی وەک (نەوەت، گاز، ئاو و کارەبا)، دانانەوەیی مین لە شوێنە گشتییەکان، ڕفاندنی خەڵک، هێرش بۆ ناوەندە دەوڵەتییەکان، دانانەوەیی مین لە شەقام و شوێنە گشتییەکان، تاڵانردنی گوندەکان و بردنی کەرەستەی خەڵک، هێرشی نیزامی بۆ شار و گوندەکان و تیروری کەسایەتییە سیاسی و فەرهەنگییەکان،
لە بەشێکی دیکەی ئەو پۆستێرەدا ڕێژیمی تێروریستی ئیسلامیی ئێران، باسی لە جۆری پشتیووانی وەک، جێگر کردنی ناوەندە سیاسی و نیزامیی لە خاکی عێراق، پەروەردە و بارهێنان بە کادر و پێشمەرگە لە خاکی عێراق، وەرگرتنی چەک و چۆڵ و ئیمکاناتی ماڵی لە دەوڵەتی عێراق، دانانی ویستگەی ڕادیویی، تەداوی کردنی بریندارکان و کەڵک وەرگرتن لە ئیمکاناتی دەوڵەتی عێراق بۆ پڕوپاگەندا و هەتا دوایی کردووە.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران شۆڕشی گەلانی ئێرانی بە تاڵان برد و خومەینی فەرمانی جیهادی دژ بە کورد دەرکرد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بۆ بەرگری لە کەرامەت و خاکی کوردستان دەستی دایە خەبات.
بڵاوکردنەوەیی ئەم پۆستێرە لە حاڵێک دایە کە ڕێژیمی تێرۆریستی ئیسلامیی ئێران لە نێو بیروڕای گشتی جیهان لە هەموو بوارە سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵاتییەکاندا تەریک کەوتووتەوە و بۆ شێواندنی بیروڕای خەڵک ماوەیەکە دەستی داوتە پڕوپاگەندا و چەواشەکاری دژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.