بەستنی گەرووی هۆرمۆز مافی ڕەوای ئێمەیە
کوردستان میدیا: حسێن شەریعەتمەداری بەرپرسی ڕۆژنامەی توندڕەوی کەیهان، ڕایگەیاندووە کە؛ بەستنی گەرووی هۆرمۆز مافی ڕەوای ئێمەیە.
شەریعەتمەداری بەرپرسی ڕۆژنامەی توندڕەوی کەیهان، لە سەروتارێکی خۆیدا، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٨ی مەی ، لە دەوڵەتی ئێران داوای بەستنی گەرووی هۆرمۆزی بەڕووی کەشتییە ئامریکایی و ئوروپاییەکان کرد.
شەریعەتمەداری ، کە لە کەسانی نزیک لە ڕێبەری ئێران بەئەژمار دێت، لە سەروتارێکیدا هەڵوێستی توندی بەرانبەر دەوڵەتی ڕووحانی گرتووە و ڕایگەیاندووە کە؛ سەرۆک کۆماری ئێران لەبەر ناکارایی خۆی ڕێگەی داوە دیوانی بەرزی ئامریکا دەستبەسەر ٢ میلیارد دۆلار لە سەرمایەی ئێراندا بگرێت و ڕایسپارد کە: "باش وایە بۆ گۆشار هێنان بۆسەر ئەم دەۆڵەتانە، گەرووی هۆرمۆز دابخرێت."
ماوەیەک لەوە پێش دیوانی بەرزی وڵاتی ئامریکا، لە حوکمێکدا دەستی بەسەر ٢میلیارد دۆلار لە سەرمایە بلۆکە کراوەکانی ئێراندا گرت و بڕیار وایە لەو پارەیە، قەرەبووی ئەندامانی بنەماڵەی ٢٤١چەکداری ئامریکایی کە لە سالی ١٩٨٣دا لە تەقینەوەیەکدا لە بەیرووت کوژران و ڕێژیمی ئێران بە بکەری ئەو کردەوە تێرۆریستییە ناسرا، بکڕێتەوە.
شەریعەتمەداری ئاماژەی کرد کە: "ئامریکا بڕیاری لەسەر داگیر کردنی ٥٠ میلیارد دۆلاری دیکەش لە سەرمایەکانی ئێران داوە و تەنیا هەڵوێستێک کە بۆ ئێران گونجاوە، بەستنی گەرووی هۆرمۆزە."
ناوبراو هەروەها گوتی؛" داخستنی گەرووی هۆرمۆز لە سەر وڵاتانێک وەکوو ئامریکا یان بەشێک لە وڵاتە ئورووپاییەکان، مافی ڕەوای خۆمانە و نابێ لە بەکارهێنانی ئەم مافە هیچ گومانێ بکرێت.".