فڕۆکەوانێکی کورد بەچڕی بنکەکانی داعش بوردومان دەکات
کوردستان میدیا: فەرماندەی هێزی هەوایی عێراق کە کوردێکی کوردستانی باشوورە، بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە فڕۆکەی جۆری "ئێف ١٦"، بارەگاکانی داعش بوردومان دەکات.
ماڵپەڕی فەرمیی هێزی هەوایی عێراق، لە گرتەیەکی ویدیۆییدا، ئاشکرای کردووە "ئەنوەر حەمە ئەمین" کە بۆ خۆی فەرماندەی هێزی هەوایی عێراق و یەکێک لە کاندیداکانی سەرئەرکانی هێزەکانی عێراقە، بە فڕۆکەکەی خۆی بەچڕی بنکە و بارەگاکانی داعش بوردومان دەکات.
ئەمە یەکەمجار نییە کە ناوبراو بەم شێوەیە تۆڵەی هاووڵاتییە بێتاوانە کوژراو و ئاوارەکانی دەستی داعش دەکاتەوە و پێشتریش چەندین جار بۆخۆی بەشداریی ڕاستەوخۆی لە شەڕ دژی تێرۆریزمدا کردووە.
"ئەنوەر حەمە ئەمین" کاندیدی کوردەکان بۆ جێگەی بابەکر زێباری، سەرئەرکانی پێشووی هێزەکانی عێراقە کە ماوەیەک پێش ئێستا لەبەر گوشارەکانی عیبادی دەستی لە کار کێشایەوە.