تورکیە بە هێرشی تۆپخانە ٥٥ ئەندامی داعشی لە حەلەب کوشت
کوردستان میدیا: لە هێرشێکی تۆپخانەیی هێزەکانی تورکیە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی داعش لە باکووری حەلەب، ٥٥ کەس لە ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە کوژران.
ڕادیۆ فەڕانسە بڵاوی کردەوە؛ ئەم هێرشە کە شەوی شەممە ئەنجام دراوە، بووە هۆی لەنێوچوونی سێ دەزگای مووشەک هاوێژ و سێ ماشینی سەربازیی داعش و کوژرانی ٥٥ کەس لە تێرۆریستەکانی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە داعش.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە داوە کە؛ ئەم هێرشە لە تۆڵەی پەلامارە تێرۆریستییەکانی داعش بۆ سەر شاری سنووریی "کیلیس"ی تورکیە ئەنجام دراوە کە بە هۆیەوە لە ساڵی نوێوە تاکوو ئێستا، ٢١ هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە.
لە حەوتووی ڕابردووشدا، سەرۆک وەزیرانی تورکیە ڕایگەیاند؛ ئەگەر بە پێویستی بزانین هێزی زەوینییش دەنێرینە خاکی سووریە بۆ شەڕ لە دژی داعش.