ڕێبەری حیزبی كۆمەڵی ئیسلامیی بەنگلادش لە سێدارە درا
كوردستان میدیا: حكوومەتی بەنگلادش ڕۆژی سێ شەممە ڕێبەری "كۆمەڵی ئیسلامی" گەورەترین حیزبی ئیسلامیی ئەو وڵاتەی لە سێدارە دا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە، وەزیری دادگوستەریی بەنگلادش ڕایگەیاند "موتیعولڕەحمان نیزامی" تەمەن ٧٣ ساڵە پێش لە نیوەشەو بە كاتی وڵاتەكەی، لە گرتووخانەیەكدا لە شاری "داكا"ی پایتەخت لە سێدارە دراوە.
ناوبراو كە چەند جار لە وەزارەتخانە جۆراوجۆرەكانی وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و پیشەسازیدا وەزیر بووە، ساڵی ٢٠١٤ بە هۆی ئەنجامدانی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی مەحكووم كرابوو.
لە چەند حەوتووی ڕابردوودا شەش كەس لە لایەنگرانی سێكۆلاریزم لە بەنگلادش بە قەمە و چەقۆ كوژراون كە ئەو مەسەلەیە بۆتە هۆی نیگەرانی لە پەرەسەندنی توندوتیژی لە لایەن حیزبی كۆمەڵی ئیسلامییەوە. ئەلقاعیدە و داعش ژمارەیەك لەو كوشتنانەیان وە ئەستۆ گرتووە، بەڵام حكوومەتی بەنگلادش حیزبی كۆمەڵی ئیسلامی بە ئەنجامدەری ئەو كوشتنانە لە قەڵەم دەدات.
لە ساڵی ٢٠١٣شدا لە سێدارەدانی سێ كەس لە بەرپرسانی حیزبی كۆمەڵی ئیسلامی بوو بە هۆی توندوتیژی و ئاژاوە لە بەنگلادشدا كە كوژرانی لانیكەم ٥٠٠ كەسی لێ كەوتەوە.
پێویستە بگوترێ، لە ڕێكەوتی ١٦ی بەفرانبار (٦ی ژانویە)دا دادگای باڵای بەنگلادش بڕیاری خۆی سەبارەت بە حوكمی دادگای تاوانەكان دژ بە "موتعولڕەحمان نیزامی" ڕێبەری كۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیاندبوو.
دادگاییكردنی ڕێبەری كۆمەڵی ئیسلامی لە پێوەندی لەگەڵ تاوانەكانی ناوبراو لە ڕەوتی شەڕی جیابوونەوەی بەنگلادش لە پاكستان لە ماوەی ساڵەكانی ١٩٧٠ و ١٩٧١دا بووە. ناوبراو بە تۆمەتی كوشتن، دەستدرێژیكردن و تیرۆری بژاردەكانی لایەنگری سەربەخۆیی بەنگلادش سزای لەسێداەردانی بۆ دیاری كرابوو.