سەلەفییەکان هێرش سەر گوندی خانەقای شێخی بوورهان
کوردستان میدیا: چەند کەس لەژێر ناوی سەلەفی هێرش دەکەنە سەر گوندی خانەقای شێخی بوورهان لە جاددەی بۆکان ـ مەهەباد و خەڵک پێش لەو کەسانە دەگرن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، چەند كەس بە ناوی سەلەفی هێرش دەكەنە گوندی سەر خانەقای شێخی بوورهان لە جادەی بۆكان – مەهاباد بە مەبەستی تەفاندنەوەی قەبری شێخەكانی خانەقا و خەڵکیش بەرەنگاری ئەو کەسانە دەبنەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای ڕاگەیاند، لە ئاکامی بەرەنگاریی خەڵکی ناوچەکە و بە هۆی بەگریی خەڵک ئەو چەند كەسە لە گوندی خانەقا دوور دەكەنەوە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای ڕاگەیاند ڕێژیمی ئێران هەر ئەو ڕرۆژە دەنگۆ بڵاو دەكاتەوە كە جاددەی بوورهان نا ئەمنە با كەس هاتو و چووی پێدا نەكات. خەڵكی گوندەكانی جاددەی بوورهان و بە تایبەت خەڵكی گوندی خانەقای شێخی بوورهان ئەو كردەوانە بە كردەوەی ڕێژیم دەزانن بۆ نائەمنكردنی ئەو ناوچەیە.
بەپێی ئامارەکان، لە سهرهتای درووستبوونی خیلافهتی ئیسلامییهوه هەتاکوو ئێستا نزیک به ٧٠٠ گهنجی هەرێمی کوردستانی باشوور و کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕوویان لەناو داعش کردووە و و زۆربهی ئهو کهسانهش له شهش مانگی یهکهمی درووستبوونی خیلافهتدا، واتە لە سەرتایی مانگی ژوئنی ٢٠١٤ی زایینی هەتا مانگی دیسامبر هەمان ساڵ بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش لە عێراق و سووریە کۆچیان کردوە و پەیوەست بەو رێکخراوە بوونە.
شارەزایانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە گرووپی "دەوڵەتی ئیسلامی یەکێک لە گرووپە بناژۆخوازە ئیسلامییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە لە پێناو گۆڕینی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە ئیسلامی کردنی ئەو ناوچەیە" چالاکی دەکات.
دەگوترێت ڕووبەری ژێر دەسەڵاتی داعش لە عێراق و سووریە بە درێژای وڵاتی بلژیک و پانتایی ٩٠هەزار کیلومێتری چوارگوشەیە کە نزیک بە هەشت میلیون دانیشتوو لە خۆ دەگرێت.