کێشەی نێوان باندەکانی دەسەڵات گەیشتە جوێن فرۆشی
کوردستان میدیا: ئایەتوڵڵا جەوادیی ئامۆلی لە دیدارێکدا لەگەڵ محەممەد ڕەزا عارف، سەرۆکی لیستەی چاکسازی خوازانی ڕێژیم، وێڕای ڕەخنەی توند لە دەوڵەت گوتی: "ئەوەی ڕێگە بە هاتنەژوورەوەی بێگانە دەدات"دەیووسی سیاسییە".
تەنیا یەک ڕۆژ پاش ئێوارە خوانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ هەڵبژێردراوانی خولی دەیەمی مەجلیس و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەناو ڕێفۆرمخوازان، محەممەدڕەزا عارف سەرۆکی لیستەی چاکسازی خوازان لە تاران و بەربژێری بەڕێوەبەریی "فراکسیۆنی هاوسەنگی" لە ماجلیسی دەیەم، بە مەبەستی دیدار لەگەل مەلاکانی حەوزەی عیلمییە و کۆبوونەوە لەگەڵ هەڵبژێردراوانی بە ناو ڕیفۆرمخواز، سەردانی شاری قومی کرد.
لەم سەردان و دیدارەدا، ئایەتوڵڵا جەوادیی ئامۆلی، ڕەخنەی توند لە سیاسەتی هاوردە کردنی شمەک لە دەرەوە دەگرێت و دەوڵەت بە دەستەوەستان و ناکارا ناودێر دەکات.
ئایەتوڵڵا عەبدوڵڵا جەوادیی ئامۆلی، دەوڵەت بە بێغیرەت وەسف دەکات و دەڵێت: "غیرەت واتە دوور خستنەوەی بێگانە...و دەیووسیی دوو ڕەهەندی ئەخلاقی و سیاسی هەیە، ڕێگەدان بە بێگانە بۆ نێو خۆ، دژایەتی لەگەڵ چەمکی غیرەتدا هەیە و ئەوە دەیووسیی فەرمییە".