ناڕەزایەتیی خەڵک لە گرێبەستی گواستنەوەی ئاوی کارون لەگەڵ کۆرەی باشوور
کوردستان میدیا: گرێبەستی گواستنەوەی ئاوی "بهشت آباد" لە ناوچەی ئاویی "کارون"ەوە بۆ ناوچەی ئاویی "زایندە رود، لەگەڵ کۆرەی باشوور، هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆک کۆماری کۆرەی باشوور بۆ ئێران، خەڵکی هێنایە دەنگ.
هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆک کۆماری کۆرەی باشوور بۆ ئێران، هەندێک لە ڕاگەیەنە لۆکاڵییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شەپۆلێکی ناڕەزایەتییان بە مەبەستی پێشگرتن بە بەڕێوەچوونی هاوکاریی نێوان کۆمپانیای "دیلیم"ی کۆرەی باشوور و کۆمپانیا ئێرانییەکان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاوی "بهشت آباد" لە پارێزگای "چوارمەحاڵی بەختیاری" وەڕێخست. چالاکیگەلێک کە تەنانەت ئیمەیلی بالوێزی کۆرەی باشووریش لێی بێبەش نەمایەوە و ڕێژەیەکی بەرچاو لە ژینگەدۆستان لە پەیامی جیاجیادا، داوایان لەم بەرپرسەی کۆرەی باشوور کردووە، بەرپرسانی سیاسیی وڵاتەکەی بهێنێتە سەر ئەو بڕوایەی کە لە گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاوی "بهشت آباد"دا، هاوکاریی بەرپرسانی ئێرانی نەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی سایتی حکوومەتیی "تابناک"، شوورای باڵای ئاوی ڕێژیم، لەحاڵێکدا دوا هەنگاوەکانی خۆی بۆ واژۆ کردنی بەڕێوەچوونی گواستنەوەی ئاوی "بهشت آباد" لە ناوچەی ئاویی "کارون"ەوە بۆ ناوچەی ئاویی "زایندە رود" هەڵدەگڕێت کە پێشتر ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیس، ڕێکخراوی پارێزەریی لە ژینگە و ڕێکخراوی بەڕێوەبەریی سەرچاوە ئاوییەکانی ئێران، ئەم گەڵاڵەیەیان بەدوور لە لێکۆڵینەوەی وردی کارناسانە و ژینگەپارێزانە لەقەڵەم داوە.
سەدان کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی و ڕۆژنامەنووسان بە ناردنی نامەگەلێکی جودا جودا بۆ باڵوێزخانەی کۆرەی باشوور لە وڵاتە جیاوازەکان و بە تایبەتی لە تاران، ناڕەزایەتیی خۆیان لەم گەڵاڵەیە دەربڕیوە و خوازیاری هاوکاری نەکردنی کۆرەی باشوور لە بەڕێوەچوونی ئەم گەڵاڵەیەدا بوون.
یەکێک لەم ڕۆژنامەنووسانە لە ئیمەیلێکدا کە نوسخەیەکی بە زمانی ئینگلیسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە، ڕوو لە باڵوێزی کۆرەی باشوور نووسیویە: "دەمهەوێ بزانن کە گەڵاڵەکانی گواستنەوەی ئاو، دژایەتی هەیە لەگەڵ هەموو بەها مرۆییەکاندا و ناکۆکە لەگەڵ سەرجەم یاسا نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە پاراستنی ژینگە. هیوادارم بە هەموو بڕیاردەرانی کۆرەی باشوور ڕابگەیەنن کە ئێمە وێڕای ناڕەزایەتیی زۆر لەم پرۆژەگەلە، هەموو هاوکارییەک لەم بارەدا، بە تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دەزانین".