هاوکاریی هاوپەیمانەکەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ داعش ئاشکرا بوو
کوردستان میدیا: هاوکاریی ڕێژیمی بەشار ئەسەد لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش بەپێی چەند بەڵگەنامەیەکی گرینگ ئاشکرا بوو.
تەلەفزیۆنی بریتانیایی "سکای نیوز" ڕۆژی دووشەممە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک بەڵگەی گرینگ بڵاو کردەوە کە دەرخەری هاوکاریی ڕێژیمی بەشار ئەسەد لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی داعشە و باس لە مامەڵەیەکی نهێنی نێوان ئەم دوولایەنە دەکات کە تێیدا بۆ وەرگرتنەوەی شاری مێژوویی "تدمور" ئیزن بە داعش دراوە هەموو چەکوچۆڵە قورسەکانیان لەو ناوچە بگوازنەوە کە ئاماژە بۆ پلانێکی لەپێشدا داڕێژراو دەکات.

ئەم کاناڵە بەڵگەیەکی بڵاو کردۆتەوە کە بۆ کاتی گرتنەوەی شاری "پالمیرا" لە مانگی مارس دەگەڕێتەوە. بەپێی ئەم بەڵگە داعش داوای لە ڕێژیمی ئەسەد کردووە هەموو چەکە قورسەکانیان و سیستمە دژەهەواییەکانیان لەم شارەوە بۆ پارێزگای "ڕەقە" لە باکووری سووریە بگوازنەوە و داعشیش وەڵامی ئەرێنی بەم داواکارییە داوەتەوە.
"ئێستوارت ڕەمزی"، هەواڵنێری تۆڕی "سکای نیوز"، لە کەسێکی کە پێشتر ئەندامی داعش بووە پرسیار دەکات کە؛ "ئایا داعش لە هەڵخڕاندنەکانی خۆیدا، هاوکاریی هێزەکانی سەر بە ئەسەد دەکات؟" ئەم کەسە لە وەڵامدا باس لە هاوکاریی ئەم دوو لایەنە لە گرتنەوەی شاری تدمور و هەناردنی چەکوچۆڵی قورس بۆ ئەم گرووپە دەکات، کە تەنیا بەشێک لە هاوکاریی ئەم دوو لایەنە دەردەخات.
هەواڵنێری سکای نیوز لە ڕاپۆرتەکەیدا جگە لەو بەڵگانەی کە وەدەستی کەوتوون، باس لە کۆمەڵێک زانیاریی دەکات کە لە لایەن ئازادیخوازانی سوورییەوە پێیان گەیشتووە.
لە کاتێکدا کە داعش کۆنتڕۆڵی پاڕێزگای "ئەلڕەقە"ی بە دەستەوە گرت تاکوو ئێستا، تەنانەت یەک بۆمبیئاسایی، بۆمبی بەرمیلی، خۆمپارە یان هەر جۆرە کەرەستەیەکی کیمیایی لە لایەن هێزەکانی بەشار ئەسەدەوە بەرەوڕووی لایەنەکانی داعش نەهاوێشتراوە، بەڵام لە بەرانبەردا دژبەرانی ڕاستەقینەی ئەسەد بەر ئامانجی هێرشی هێزەکانی ڕێژیمی سووریە کەوتوون.