۱۳۹۵/۰۲/۱۶


دانی مادەی سڕکەریش یەکێکە لە شێوازەکانی پڕوپاگەندای هەڵبژاردنەکان لە ئێراندا


دانی مادەی سڕکەریش یەکێکە لە شێوازەکانی پڕوپاگەندای هەڵبژاردنەکان لە ئێراندا

کوردستان میدیا: لە درێژەی پڕوپاگەندا نەشیاوەکانی هەڵبژاردن لە ئێران، ئاشکرا بوو کە لە هەندێک شوێن و لە لایەن هەندێک لە پاڵێوراوانەوە مادەی سڕکەر بڵاو کراوەتەوە.
ڕۆژنامەی "آرمان" لە زاری ئەحمەد ئاریایی‌نژاد، نوێنەری مەلایێر لە مەجلیسی ڕێژیم، ئاشکرای کرد؛ ئێمە لە ستادەکانی پڕوپاگەندەی بەربژێرەکاندا چالاکی سەیر و سەمەرە دەبینین، لەوانە بڵاوکردنەوەی برنج و سێوک (سیب زمینی)، سیم کارت و پارە لە نێو خەڵکدا.


ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ: تەنانەت ئەم بەربژێرانە بەوەندە خۆیان نابەستنەوە و لە هەندێک شوێندا تەنانەت بینیومانە کە مادەی سڕکەریش بڵاو دەکەنەوە و تا ئێستاش هیچ بەرخوردێکی یاسایی لەگەڵ ئەم جۆرە کارانە نەکراوە.

ئاریایی نژاد دەڵی: لە مەلایێردا کەسانێکی سەر بە ستادەکان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی مۆعتادەکان و بە دانی مادەی سڕکەر بەوان، دەنگیان لێ وەرگرتوون کە سەرەڕای بەدواداچوونی ئێمە، هیچ لایەنێک ئامادە نەبووە ئەو کەسانە سزا بدات.