ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد
کوردستان میدیا: بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی کامیاران، باینگان و سەردەشت بە شێوەی جۆراوجۆر چالاکییان بەڕێوەبرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکرات و ڕێبوارانی ڕێگای پێشەوا قازی محەممەد، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، یادی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.
کامیاران
ئەو شوێنانەی شاری کامیارن چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە، بریتین لە:
قوتابخانەی ئەوەڵ و دووهەمی متوەسته، ئاپارتمانی شارەکی بێعسهت، قوتابخانەی دواناوەندیی"راه دانش"، قوتابخانەی دواناوەندیی مۆعەلێم، قوتابخانەی ڕازی، کۆڵانەکانی شارەکی تروەڕێز و کۆڵانەکانی نەخۆشخانەی سینا.
باینگان
لە شاری باینگان سەر بە پارێزگای کرماشان و هەروەها لە شاری سەردەشت، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، چالاکاییان بەڕێوەبرد.
سنه
ڕۆڵەکانی دێموکرات لە گوندی میراوێ لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و لەسەر چیای بەرزی حەوتکانیان ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.
هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندی سەرهۆیە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
سەقز
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:
گەڕەکەکانی شیوی جوتیاران، بلواری تەربیەت، پشت بلواری وەحدەت، سێڕێیانی بەردبڕان، سەرچۆمی وەلی خان، بەشێک لە شەقامەکانی سەعدی (سپوورئاوا)، دەوروبەری بازاری خوارو، دەوروبەری دادگای کۆن، کانی گەرمکاو.
مەهاباد
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد بە بۆنەی ١٠ خاکەلێوە لە ناوچەی شاروێرانی مەهەباد بە تایبەت گوندەکانی قزڵ قۆپی تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.
ڕێکهوتی ٣ی ڕێبهندانی ١٣٢٥ی ههتاوی، پێشهوا قازی و سەیف و سەدری قازی له بهناو دادگاکانی ڕێژیمی شاههنشاهیدا حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا و له بهرهبهیانی ١٠ی خاکهلێوهی ١٣٢٦ی ههتاوی، لهمهیدانی چوارچرای مههاباد، ئهو شوێنهی کهکۆماری تێدا ڕاگهیهندرابوو، لە سێدارە دران.
پاش چەندین ساڵ، ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وەکوو ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ناودێر کرا.