پڕۆپاگەندای ڕێژیمی ئێران دژی خەباتی نەتەوەی کورد و حیزبی دێموکرات پێی نایە قۆناغێکی نوێ
کوردستان میدیا: دامەزراوەی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە سیاسییەکانی سەر بە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم، کتێبێکی نوێیان دژی خەباتی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چاپ و بڵاو کردەوە.
دوابەدوای دەستپێکی نوێی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها بڵاوکردنەوەی کتێبی "عەقلی سیاسیی ئێران و شوناسخوازیی کوردەکان" (عقل سیاسی ایران و هویت خواهی کردها) لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیکی حیزبی دێموکرات، دامەزراوەی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە سیاسییەکانی سەر بە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم، کتێبێکی نوێیان لەژێر ناوی "حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" چاپ و بڵاو کردووەتەوە کە ناورۆکی ئەو کتێبە دژ بە خەباتی نەتەوەی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

ئەو کتێبە لە لایەن "مەحموود نادری"ەوە نووسراوە کە بە شرۆڤەی ناڕاست، مێژووی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی چەواشە کردووە.
لە پێشەکیی ئەو کتێبەدا، حیزبی دێموکراتی بە گەمەگێڕی سەرەکیی شەڕی کوردستان ناساندووە و نووسیویەتی: "هێشتا شەڕی چەکداری لە تاران لەگەڵ گاردی شاهەنشاهی کۆتایی پێنەهاتبوو کە لە دوو ڕۆژی کۆتایی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، لە ٢٢ی ڕێبەندانی ٥٧دا، شەڕ لە کوردستان دەستی پێکرد.
ئەو دامەزراوەیەی سەر بە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم، هەروەها لەو کتێبەدا بڵاوی کردووەتەوە: "بۆیە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانمان هەڵبژارد، چوونکە مێژوویەکی تاڵی لە مێژووی سیاسیی ئێراندا تۆمار کردووە و لەگەڵ هێرشی نیزامی و داگیرکردنی خاکی ئێران هاوکات بووە، واتە دەسدرێژی یەکیەتی سۆڤیەت و داگیرکردنی خاکی ئێران دوای خەرمانانی ١٣٢٠ی هەتاوی و هێرشی ڕێژیمی بەعس لە ساڵی ٥٩ی هەتاوی".
لەو کتێبەدا هەروەها کۆماری کوردستانی بەساختە لە قەڵەم داوە و نووسیویەتی کە دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مێژوودا بزر بوو.
دامەزراوەی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە سیاسییەکانی ڕێژیم، ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی بە مەبەستی چەواشەکردنی مێژووی شۆڕشی نەتەوەکانی ئێران لە لایەن مۆرەکانی سەر بە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران، دامەزراوە.
ئەو کتێبە و ئەو بەڵگە چەواشەکارانە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە بە شاهێدیی مێژووی ڕاست و خەباتی خەڵکی کوردستان، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران شۆڕشی گەلانی ئێرانی بە تاڵان برد و خومەینی فەرمانی جیهادی دژ بە کورد دەرکرد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بۆ بەرگری لە کەرامەت و خاکی کوردستان دەستی دایە خەبات.