ڕێککەوتنی ئابووریی ئێران ـ ئیتالیا دەچێتە گیرفانی کێوە
کوردستان میدیا: سەفەری سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا بۆ تاران، واژۆی دەیان ڕێککەوتنی ئابووریی بەدواوە بوو.
بەپێی هەواڵە بڵاوبووەکان، واژۆی گرێبەستە نەوتی و پیشەییەکانی نێوان دەوڵەتی ئێران و ئیتالیا، چەندین میلیارد دۆلار قازانجی بۆ هەردوو وڵات دەبێ.
هاتنی ماتێئۆ ڕێنتسی، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا بۆ تاران و چاوپێکەوتنی لەگەڵ زۆرێک لە لێپرسراوە حکوومەتییەکانی ڕێژیمی ئێران، واژۆی لانیکەم ٢٠ ڕێککەوتننامەی بەدواوە بوو کە لە بوارەکانی نەوت، وزە، ڕێگا وبان و ماڵیی دەخرێتە گەڕ.

یەکێک لەو گرێبەستانەی کە باس لە گرینگیەکەی کراوە، نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان شیرکەتی گازی ئێران و شیرکەتی بەرق و گازی ئەنل بوو کە کار بۆ چاککردنی بنەما پێشەییەکانی نەوت و گاز لە ئێران و هەناردە کردنی گاز بۆ ئیتالیا دەکات.
پێش گەمارۆ ئابوورییەکانی دژ بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، قەبارەی بازرگانیی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەسەرووی ٨ میلیارد دۆلار بوو، کە ئێستا ئەو ڕێژەیە بۆ کەمتر لە ٢ میلیارد دۆلار دابەزیوە.
هەر دوێنێ، ڕێبەری ڕژیم بە ماتێئۆ ڕێنتسی گوتووە کە هاتوچۆی ئورووپاییەکان بەمەبەستی بازرگانی، هێچ باندۆرێکی بەجێنەهێشتووە و ئێمە هەست بە ئاڵوگۆڕ ناکەین.
بە سەرنجدان بە پێکهاتەی "تاک بەرهەمی"ی هەناردە، ئابووریی دەوڵەتی و گەندەڵیی بەڕێوەبەری، ئەو ڕێککەوتنە کەمترین باندۆری لەسەر ژیان و داهاتی خەڵکی دەبێ.
هەروەها سپای پاسداران وەک میراتبەری دەوڵەت و سوودوەرگری سەرەکیی کارە بەسوودە ئابوورییەکان، پێشبینی دەکرێت کە ئەو ناوەندە نیزامیی و سەرکوتکەرەی ڕێژیم زۆرترین قازانج لەو دانووستانە بازەرگانییە بکات.
هەرلەم زەمینەیەدا ڕاگەیەندرا، سندووقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی بێکاری لە ئێراندا بۆ ٢ ساڵی داهاتوو کردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئێران لە نێوان ١٠٦ وڵاتی دنیادا، پلەی ٢٤ی لە نرخی بێکاریدا هەیە.