ئەگەر خومەینی زیندوو بووایە هەمووتانی هەڵدەواسی
کوردستان میدیا: ڕۆژنامەی "جەوان" بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە سەر نامە مێهدی کەڕووبی بۆ ڕووحانی، هەڵوێستی نیشان داوە و هەڕەشەی دووپاتبوونەوەی کوشتارەکانی سەردەمی دەسەڵاتداریی خومەینی لە ناوبراوی کردووە.
ڕۆژنامەی جەوان یەکێک لە بڵندگۆکانی پڕۆپاگەندای سپا و ناوەندە ئەمنییەتی ـ تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە کە لە بابەتێکدا بێدەنگیی جناحی دەسەڵاتداری ڕێژیم سەبارەت بە نامەی مێهدی کەڕووبی کە چەند ڕۆژ پێش ڕوو لە حەسەن ڕووحانی نووسیبووی، شکاند و نووسی: "دیسان خودا باوکی "سەید" (عەلی خامنەیی) عافوو بکات کە نەجیبانە بە تۆی کوت نانەجیب، دەنا ئەگەر لە سەردەمی زێڕێنی ئەوکات دەبووی، بە چەند وشە فەرمان، هەمووتانمان هەڵداوەسی".

سەردەمی زێڕین لە ئەدەبیاتی سیاسیی ڕێژیمی ئیسلامی ئێراندا بە ساڵەکانی دەسەڵاتداریی خومەینی دەگوترێت کە بەپێی فتوایەکی ناوبراو ئەمری کوشتاری هەزاران چالاکی سیاسی دەرکرا و بەڕێوە چوو، لە ماوەی ساڵەکانی ٦٠ و هاوینی ٦٧دا پاکتاوکردنی بەرین لە زیندانەکانی ئێراندا بەڕێوە چوو.
هەڵوێستی ڕۆژنامەی جەوان و شێوازی دەربڕێنی ئەدەبیی ئەو بابەتە لە لایەن ڕێفۆرمخوازەکان و کۆنسێرڤاتیڤەکانی دەسەڵاتیش لەگەڵ ڕەخنە و دژکردەوەی جیددی بەرەوڕوو بووە و لەو باوەڕەدان کە ئەو ڕۆژنامەویە کەسایەتی خومەینی خەوشدار کردووە.
ماڵپەڕی جەماران، لە بابەتێکی بێواژۆدا لەژێر ناوی "نامە واردە" ئەو نامیلکەیەی بە لە قوڕولیتە هەڵکێشانی نیزامی پیرۆزی ئیسلامی لە قەڵەم داوە.
کوژرانی ٥ هەزار زیندانیی سیاسی لە سەر بڕیاری خومەینی لە هاوینی ساڵی ٦٧دا ئەنجام درا کە بە سەردەمی زێڕینی ناو دەبەن.
مێهدی کەڕووبی چەند ڕۆژ پێش لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک کۆماری ڕێژیم نووسیبووی کە؛ داوای لێدەکات "دادگایەکی ئاشکرا"ی بۆ ڕێکبخەن.
ئەو کەسایەتییە ناسراوەی بزووتنەوەی ناسراو بە سەوز، لە نامە سەرئاوەڵاکەیدا بە شێوەی ناڕاستەخۆ وەڵامی لێدوانەکانی عەلی خامنەییشی داوەتەوە.
کەڕووبی نووسیبووی: تەوسی بەسەرهاتەکە لەوێدایە، ئەوانەی کە سەرمایەی مادی و مەعنەویی وڵاتیان خست بەرپێی درۆیەک و دەرنجامی ئەو ئاگاییەش بۆ هەمووان ڕوونە نەجیبن، ئەوانەش کە هۆشداریان دا و ئەم ڕۆژانەیان پێشبینی دەکرد و لەم چەند ساڵەدا تووشی زیندانی نایاسایی بوون، نانەجیب دەرچوون.
ئەو وتەیە کەڕووبی هێمایە بۆ قسەیەکی خامنەیی کە چەند حەوتوو لەمەوبەر لەگەڵ ئەندامانی کۆنی مەجلیسی نۆیەمی خوبرەگان هێنابوونیە بەرباس.
دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچەکە و گەمارۆ ئابوورییەکان و ئۆباڵی ئەو دۆخە لە بەشێکی دیکەی نامەی کەڕووبیدا، خراونەتە ئەستۆی سیاسەتی دەسەڵاتبەدەستانی ئێستای ئێران.