ژنێک لە سنە بە دەستی مێردەکەی دەکوژرێت
کوردستان میدیا: کێشەی بنەماڵەیی لە شاری سنە قوربانیی لێکەوتەوە و بەو هۆیەوە پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشت.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی٢٥ی خاکەلێوە، لە شەقامی شاپووری شاری سنە، پیاوێک بە چەکەوە هێرشی کردە سەر ژنەکەی و بە هۆی سەختی برینەکەی، ئەو ژنە گیانی لەدەست دا.

کێشەی نێوان ئەو ژن و مێردە بە هۆی دانی مارەیی ژنی یەکەمی پیاوەکە ڕاگەیەندراوە.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر شوناسی ئەو ژن و مێردە ڕانەگەیەنراوە.
کێشە کۆمەڵایەتییەکان، کێشەی بنەماڵەیی، نەبوونی مافی بەرانبەر، قەتڵی نامووسی و گیرۆدە بوون بە مادەی سڕکەر، لە هۆکارەکانی کوشتن و خۆکوژیی ژنان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەئەژمار دێن.