۱۳۹۵/۰۱/۲۶



شاندێکی پێوەندییەکانی PKK سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە 

هەولێری کرد


شاندێکی پێوەندییەکانی PKK  سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە هەولێری کرد

کوردستان میدیا: شاندێکی پێوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK) سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە هەولێر کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتی پێوەندییە کوردستانییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە سەرپەرستیی دوکتور "حوسێن ئەحمەد"، سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات لە هەولێریان کرد و لە لایەن محەممەدساڵح قادری بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە هەولێر پێشوازییان لێ‏کرا.


لەو دیدارەدا، تەوەری باسەکان بریتی بوون لە تاوتوێ‌کردنی بارۆدوخی ناوچەکە و ئاوڕدانەوە لەو پیلان و هاوکارییە چەند قۆڵیەی داگیرکەرانی کوردستان دژ بە جووڵانەوەی کورد و هەوڵی بەلاڕێدابردنی و کۆسپ خستنە بەردەم سەرکەوتنەکانی هەر کام لە بەشەکانی کوردستان.

لە کۆتایی ئەو دیدارەدا، هەر دوو لایەن لە سەر بەردەوامیی پێوەندی و هەماهەنگی زیاتری نێوانیان بۆ کارە مەیدانییەکان جەختیان کردوە.

14455.JPG