۱۳۹۵/۰۲/۰۵


ڕووداوی هاتوچۆ لە نگڵ ٧ قوربانیی لێ‏کەوتەوە


ڕووداوی هاتوچۆ لە نگڵ ٧ قوربانیی لێ‏کەوتەوە

کوردستان میدیا: بە هۆی پێکدادانی تانکێرێکی بارهەڵگری نەوت لەگەڵ ماشێنێکی پژۆ، لە جادەی نگڵ و لە گوندی ڕەشنش، دوو هاوڵاتیی کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون و هەروەها دوو منداڵێش لەو ڕووداوەدا بێ‏سەروشوێنن.
هەواڵدەرییەکان لەو بارەیەوە بڵاویان کردەوە، ڕۆژی ٣ی بانەمەڕ، لە جادەی نگڵ، تانکرێکی نەوت‏هەڵگر و ماشینێکی پژۆ لێک‏دەدەن و لەو ڕووداوەدا، ٢ کەس دەستبەجێ گیانیان لەدەست‏ داوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، هەر لەو ڕووداوەدا، دوو منداڵیش بە هۆی کەوتنە ناو ئاوی ڕووبارەوە، بێ‏سەروشوێنن.


شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییانە ناڕوونە و هەروەها منداڵەکانیش هەتا ئێستا لە نەدۆزراونەتەوە.

ماوەی چوار مانگ پێش، لە ڕووداویکی هاوشێوەدا لە نزیک گوندی نگڵ، سێ کەس بە ناوەکانی شەهاب پوور محەممەد(باوک)، شیلان ڕەحیمی(دایک) و شینا پوور محەممەد( منداڵ) دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا.

لە کاتێکدا وەرگەڕانی تانکێری هەڵگرتنی سووتەمەنی لە کوردستان، بووەتە ڕووداوێکی سروشتی و بیروڕای گشتیی بەو هەواڵانە ڕاهاتوون، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا، ئەو کارەساتانە گەیشتووەتە شاری سنەی ناوەندی ئۆستانی کوردستانیش و لە مانگی پووشپەڕەوە هەتاکوو ئێستا، دوو حاڵەتی وەرگەڕانی تانکێری نەوت لەو شارە ڕوودای داوە.