۱۳۹۵/۰۱/۲۲



چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان درێژەی هەیە



 چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان درێژەی هەیە

ازی مۆحەممەدکوردستان میدیا: چالاکیی تەبلیغاتیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لە شار و گوندەکانی کوردستان درێژەی هەیە.


ڕەبەت


بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆڵەکانی دێموکرات نێو شار و سەیرانگاکانی دەوروبەری ڕەبەتیان بە تراکت و وێنەی تایبەت بە ١٠ی خاکەلێوە نەخشاند.


هەروەها لەم شوێنانەی ڕەبەتیش چالاکی تەبلیغی بەرین بەڕێوەچوو: کەمەربەندی و دەوروبەری قوتابخانەی (ابن سینا) ، شەقامەکانی گوێز لیلانە، دەوروبەری پارکی بەهاران و مزگەوتی قیبلە، سەیرانگاکانی بریسوێ، هەمران، شیخ برایم و گوندەکانی هەنداوێ، لیلانێ و سیسێر .


نەڵاس 


ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکی تەبلیغیان لە شارۆچکەی نەڵاسی سەردەشت بەڕێوە برد.


ئەو شوێنانەی شاری نەڵاس کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە کەمەربەندیی نەڵاس، جاددەی هەڵوێ، شیوەسەڵ، دەورووبەری مزگەوتی حەزرەتی عومەر، گەڕەکی کەشاوێ، دورووبەری کوچەی فەقێ ڕووزە، هەروها لە سەر جاددەکانی نەڵاس بۆ واوان و سەیرانگاکانی دەورووبەری واوان و خڕێ دو هەزاری چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.


سنە


ئەندامان و لایەنگرانی قارەمانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "تەوریوەر"ی ناوچەی ژاوەرۆی سنه ئاڵای کوردستانیان به بۆنەی١٠ی خاکەلێوه هەڵکرد.


هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی نییەر بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.


مەهاباد


ئەندامانی حیزبی دێموکرات شه وی١٢ی خاکەلێوە له ناوچەی شاروێرانی مەهاباد چالاکیی تەبلیغاتییان لە گوندی خوڕخوڕەی شاروێران، تاڵاوی کانی بەرازان و گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێموکرات له شەبەک بەڕێوە برد.


‎هەروەها ئەندامانی حیزب لە شاری ورمێ و لە جادەکانی سەڵماس، جادەی بەند و جادەی مەڕگەوەر ئاڵای کوردستانیان بۆ نیشاندانی وەفاداری بە ڕیبازی پێشەوا ق هەڵدا.

14338.jpg

14337.jpg

14332.jpg

14336.JPG

14330.jpg

14333.jpg

14335.JPG

14334.jpg


14334.jpg