باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە بۆکان کوچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: مام "ساڵح قادری والا" باوکی شەهیدێكی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، مام ساڵح قادری والا، باوکی "ئەحمەد قادری والا" ناسراو بە "ئەحمەد چکۆل" شەهیدی حیزبی دێموکرات، خەڵکی شاری بۆکان، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

تەرمی مام ساڵح لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە و دۆستان و ناسیاوانی، بە خاک ئهسپێردرا.
مام ساڵح کەسایەتیی ناسراوی شاری بۆکان و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو کە بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی نەوەد ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شه هید ئه حمهد ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی، له گوندی "کانی درێژ" له بۆکان لهدایک بوو، ناوبراو کادری دەرەجه ٤ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که له ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٧٢ی هەتاوی، له شوێنێک به ناوی سێفه تاڵ له شهڕێکی قارەمانانەدا شەهید بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سهرهخۆشی له بنهماڵه و خزم و کهسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دهزانێت.