شەڕ لە نێوان یەپەگە و ڕێژیمی سووریە لە قامیشلوو ڕووی دا
کوردستان میدیا: ڕۆژی ڕابرادوو لە نێوان ئاسایشی یەپەگە و هێزەکانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد شەڕ و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە و چەندین کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەریەتی خۆسەری دێموكراتیک لە ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە لایەک و هێزەكانی ڕێژیمی سووریه لە شاری قامیشلووی ڕۆژئاوای کوردستان ڕووی دا و لە ئەنجامدا چەند کەس کوژران و بریندار بوون.

لەو شەڕەدا هێزەکانی بەشار ئەسەد هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دێموكراتیک لە قامیشلوو و لەو هێرشەدا دوو کارمەندی ئاسایش لە کوژران.
پێشتریش چەند جارێک شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد لە قامیشلوو ڕووی داوە.
لەو پێوەندییەدا،شەمدین نەبی، لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریه – (ENKS) لە شاری قامیشلوو لەو بارەیەوە ڕاگەیاند بەهۆی شەڕەكە ٢ ئاسایشی سەر بە یەپەگە شەهید بوونە و شەش کەسی دیكەش، سێ كارمەندی ئاسایش و سێ هاونیشتمانی مەدەنی برینداربوونە. هەروەها گوتی بەهۆی كەوتنەخوارەوەی دوو گوللە ئار پی جی لە گەراجێكی ئۆتۆمبێل، لاوێک و ژنێک برینداربوونە.
لەو شەڕەدا ٨ چەکداری هێزەکانی ڕێژیمی سووریە کوژراون و ١٢ کەسی دیکەش لە لایەن هێزەکانی یەپەگەوە دەستبەسەر کراون.
شاری قامیشلوو پێتەختی ڕۆژئاوای كوردستانه و ناوەندی پارێزگای حەسەكەیە، ئەم شەڕە یەكەمجار نییە و چەندین جار لە نێوان ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دێموكراتیک و هێزەكانی ڕێژیمی سووریه، كە چەند هێزێكیان لەوێ ماونەتەوە، پێكدادان ڕووی داوە.