۱۳۹۵/۰۲/۰۵


ئامریکا ٣٢ تەن ئاوی قورسی ئێران دەکڕێت


ئامریکا ٣٢ تەن ئاوی قورسی ئێران دەکڕێت

کوردستان میدیا: پاش ڕێککەوتنی ناسراو بە بەرجام، ئامریکا ٣٢ تەن ئاوی قورسی بەرهەم‏هاتوو لە ئێران دەکڕێت.
بەپێی هەواڵە بڵاوەوەبووەکان، ئاوی قورس، گرینگترین فاکتەری بەرهەم هێنانی بۆمبی ئەتۆمە و کڕینی ئاوی قورس لە لایەن دەوڵەتی ئامریکاوە، بە مەبەستی دڵنیا بوون لە بەڕێوەبردنی ڕێککەوتنی ناوکیی پێنج کۆ یەک لەگەڵ ئێرانە.


ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە لە ژوئیەی ڕابردوودا، لە نێوان ئێران و پێنج وڵاتی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتی ئاڵمان، واژۆ کرا. بنەمای ئەم ڕێککەوتنە لەسەر ئەساسی بەرتەسک‏کردنەوەی کاروباری ناوکیی ئێران لەلایەک و لابردنی گەمارۆکان لەسەر ئێران لە لایەکی دیکە بوو. لە بەشێک لەم ڕێکەوتنە‏دا هاتووە کە ئێران دەبێ بەرهەمی ئاوی قورسی خۆی لە ژێر ١٣٠ تەن‏دا ڕاگرێ.

تا پێش بەرجام، ئێران لە بەرانبەر ناردنەدەرەوەی ئۆرانیۆمی پوختەکراو، ٦٠ تەن کەیکی زەردی لە قەزاقزستان وەردەگرت، بەڵام لە دوای بەرجامەوە، سەبارەت بە چالاکی و جموجۆڵە ناوکییەکانی، بە ئاشکرا زەختی زۆر کەوتووەتە سەر ئێران .