٨ ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سووریه کوژران
کوردستان میدیا: لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا کە ڕێژیمی ئێران بە هەموو هێز و تواناوە تێیدا بەشدارە، ٨ ئەندامی دیکەی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە کوژراون.
هەواڵدەریی "تەسنیم" سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بڵاوی کردەوە کە سێ کەسی ئەفغانیی سەر بە سپای پاسدارانی ئەو ڕێژیمە بە ناوەکانی "ئەسەدوڵڵا حوسێنی، کازم تەوەسۆلی و مۆرتەزا ڕەجبی" کوژراون.
هەروەها دوو ئەندامی تێرۆریستی دیکەی ئەو ڕێکخراوە نیزامییە بە ناوەکانی "محەممەدحوسێن حەمزە" لە تیپی ١٢ی قائمی سمنان و "ئەفشین زەورەقی بەحری" لە گرووپی ئەندازیاریی ٤٥ی جەوادولئەئێمەی سپای نەینەوا لە شاری گوڵستان، لە سووریە کوژراون.
هەروەها "حوسێن هێمەتی" بە پلەی ستوانییەوە، بە هۆی بەرکەوتنی خۆمپارە کوژراوە.
ماڵپەڕی "تابناک" ناوی ئەو سەردارەی "محەممەدڕەزا فەلاحزاده" ڕاگەیاندووە کە لە سەردەمی سەرکۆماریی مەحموود ئەحمەدینژاد، بۆ ماوەی ٦ سال پارێزگاری یەزد بووە.
چەند ڕۆژ پێشتر ناوی ئەو ١١ ئەفسەرەی لە دەوروبەری شاری حەلەب کوژرابوون لە لایەن ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بڵاو کرانەوە.
هەروەها حەوتووی ڕابردووش، ٥ ئەفسەر لە کڵاوکەسکەکانی ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران، لە سووریەدا کوژران.
لە بەیاننامەی كۆنفڕانسی ئیسلامیی ئیستانبول، وێڕای مەحكوومكردنی دەستێوەردانەكانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی وەك عێراق، سووریە و لوبناندا، هەوڵە تێرۆریستییەكان و تاوانەكانی حیزبوڵڵای لوبنان لە سووریە، یەمەن، بەحرەین و كوەیت مەحکووم کرا.