ڕووخانی دیواری قوتابخانەی شاری خاش قوربانیی لێکەوتەوە
کوردستان میدیا: پاش ڕووخانی دیواری قوتابخانەیەی ڕووتەکی شاری خاش، مامۆستایەک کە هەوڵی ڕزگار کردنی یەکێک لە قوتابیەکانی دابوو، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، پاش بارینی باران و زریانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بەهۆی تەربوونی دیواری قوتابخانەی یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری خاش، لە دوو مامۆستا کە هەوڵی ڕزگار کردنی قوتابییەک لە ژێر دیوارێکی داڕووخاویان دەدا، یەکێکیان گیانی لەدەست دا.
شوناسی ئەو مامۆستا بەلوچە بە "حەمید ڕەزا گنگوزهی" ڕاگەیەنراوە.
ئەو قوتابخانەیە ٥٣ قوتابیی هەبووە.
پارێزگای سیستان و بەلووچستان زۆرترین ئاماری قوتابخانەی لە شێوەی کەپر، خشتی قوڕینە و بە گشتی ناستانداردی هەیە.
بە وتەی بەرپرسی پەروەردە و بارهێنانی ئەو پارێزگایە، لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، ٢٨٥ قوتابخانەی قوڕینە بوونی هەیە کە ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو بەرپرسی شوورای ئیسلامیی سیستان و بەلووچستان عەبدولعەزیز بەلووچزەهی، باسی لە بوونی ٨٠٠ قوتابخانەی قوڕینە لەو پارێزگایە کردووە.