فڕۆکەکانی ماهان ئێر لە ئاسمانی سعوودیدا ناتوانن بفڕن
کوردستان میدیا: فڕێنی فڕۆکەکانی شیرکەتی هەوایی "ماهان ایر" ڕێژیمی ئێران لە ئاسمان و نیشتن لە فڕۆکەخانەکانی عەرەبستانی سعوودی قەدەغە کرا.
بەپێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، شووڕای گشتیی مسافربەریی هەوایی سعوودی ڕۆژی دوشەممە لە بڕیارێکدا مۆڵەتی هەموو شیرکەتە هەواییەکانی "ماهان ایر" ئێرانی بە شێوی گشتی هەڵوەشاندەوە و بەپێی ئەو بڕیارە فڕۆکەکانی شیرکەتی ماهان ئێر ناتوانن لە ئاسمان عەرەبستانی سعوودیدا بفڕن یا لە خاکی ئەو وڵاتەدا بنیشن.
شووڕای گشتیی مسافربەریی هەوایی سعوودی لە بارەی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ماهان ئێر ڕایگەیاند، لە ڕەوتی چالاکیی شیرکەتەکانی تەرابەریی هەوایی بیانیی چالاک لە سعوودی بینراوە کە شیرکەتی ئێرانیی ماهان ئێر چەند جار، سامانە و یاسا نێودەوڵەتییە نەتەوەییە پێوەندیدارەکانی بە تەندروستی فڕینە نێوە دەوڵەتییەکان لە سعوودی پێشێل کردووە.
شیرکەتی فڕۆکەوانیی ماهان ئێر یەکەمین شیرکەتی تایبەتیی فڕۆکەوانیی لە ئێرانه کە دەفتەری ناوەندیی ئەو شیرکەتە لە تارانە. ئەو شیرکەتە ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی، لە پاریزگای کرمان دامەزرا.
سەهامداری سەرەکیی ئەو شیرکەتە دامەزراوەی خێرخوازیی "مولی الموحدین"ـە کە سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانە.
شیرکەتی ماهان ئێر لەگەڵ هێزی قودسی سپای پاسداران هاوکاریی پتەوی هەیە و وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ساڵی ٢٠١١ی زایینی ڕایگەیاند کە شیرکەتی ماهان ئێر بۆ لقی دەرەوەی سنووریی سپای پاسداران هێز و چەک و چۆڵ جێبەجێ دەکات.
ماهان ئێر بە هۆی پێوەندی لەگەڵ سپای پاسداران لە لایەن ئامریکاوە گەمارۆی ئابووری دژی پەسند کراوە.