۱۳۹۵/۰۸/۱۸


ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات کۆچی دوایی کرد

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات کۆچی دوایی کرد

کوردستان میدیا: "زوبەید ئەمین‌زاده" ئەندامی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوویس ماڵئاویی لە ژیان کرد.
ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، زوبەید ئەمین‌زادە کوڕی "ئەمیرخان"، لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا بە هۆکارێکی نادیار لە وڵاتی سوویس کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە بەخشی "سیلوانا"ی سەر بە شاری ورمێ لە دایک بووە و تا ئاستی دیپلۆم درێژەی بە خوێندن داوە، ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی بوو بە ئەندامی حیزبی دێموکرات و ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی بە هۆی ئاشکرابوونی کاری تەشکیلاتی، زێدی خۆی بەرەو وڵاتی سوویس بەجێهشت.

ناوبراو لە دەروەی وڵاتیش وەک ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکرات کار و باری حیزبیی بەڕێوە دەبرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی له بنەماڵه و خزم و که‌سوکاری کاک زوبەید ئەمین‌زاده دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان ده‌زانێت.