ڕاپۆرت/ تێرۆر ماهیەتی ڕێژێمی ئێران

کوردستان میدیا: لە ناو وڵاتانی جیهاندا لە سەردەمی هاوچەرخدا کە باس لە دەوڵەت، ڕیژیم، گرووپ یا دەسەڵاتێکی سیاسی کرا ناوی ڕیژیمی ئێران خۆی دەر دەخات و نموونەیەکە لە دەسەڵاتی تێرۆر.
مێژووی تێرۆر لە چوارچێوە جوغرافیای ئێران بۆ سەردەمێکی کۆنتر دەگەڕێتەوە بەڵام لە مێژووی هاوچەرخی ئێستادا وشەی تێرۆر لە ڕۆژەڤی سیاسیدا لە ڕوانگەیەکی مەترسیدار و ئەمنییەتی سەیری دەکرێت، ئەوە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە کە تێرۆری وەک ئەبزارێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەکار هێناوە و دێنێت.
سەرچاوەی هزری و کردەوەی تێرۆر لە سیستەمی دەسەڵاتی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێراندا کە گرووپێک بە ناوی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران جڵەوی ئەو دەسەڵاتەی لە دەست دایە بۆ چەند هۆکاری بیر و ئەندیشەیی لەو ڕێژیمەدا دەگەڕێتەوە، ١ـ هەناردەکردنی شۆڕش بە بڕیاری خومەینی ٢ـ توندوتیژی لە ئەدەبیاتی خومەینی و لابردن و کوشتنی هەموو جیابیران ٣ـ پشتیوانی لە گرووپە توندئاژۆکانی جیهان ( لە ژێر ناوی موستەزعەفین) ٤ـ دامەزرندانی گرووپی توندرەوی ئایینی و پشتیوانی لەو گرووپانە لە هەموو ناوچە و جیهان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان و لە سەروی هەموویان ئیقدامی تێرۆریستی ٥ـ شەڕ هەڵایساندن لە نێوان شیعە و سوننە.
بە باوەڕی نووسەرانی کتێبی فەرهەنگی چەمک و دەستەواژەکانی سیاسیی و ئیستراتژیک دەبێ سێ بابەت لە تیرۆریزمی دەوڵەتی جیا بکەینەوە:
ــ گرووپە ئازدیخوازە نەتەوەییەکان
ــ حیزبە شۆڕشگێرەکان
ــ گرووپە قەومی یا ئایینییەکان
ئەو حیزب و گرووپە سیاسیانەی کە بۆ ئازادی خاک ونیشتمان ئاوارە بوونە و پایبەند بە یاسای نێودەوڵەتین بە تیرۆریست ناناسرێن و بەڵکوو پشیتوانی نێودەوڵەتیشیان لێ دەکرێت.
تیرۆریزمی دەوڵەتی و پشتیوانی لە تیرۆریەزمی نێودەوڵەتی، پێناسەی بەجیهان ناسێندراوی ڕێژیمی ئێرانە.
لە کردەوە بەناوبانگە تیرۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەند دەیە دەسەڵاتدارییدا دەتوانین هەر لە سەرەتاوە ئاماژە بە تیرۆری ئایەتوڵڵا تاڵەقانی و ئایەتوڵڵا شەریعەتمەداری بکەین کە دژی بۆچوونەکانی خومەینی بوون و تیرۆریان کردن.
لە دەرەوەی وڵات سیاسەتڤان و ڕێبەری گەورەی وەک و دوکتور قاسملوویان لە سەر مێزی بەناو وتووێژ تێرۆر کرد. لە پاریس شاپوور بەختیاریان بە شێوەیەکی دڕندانە کوشت. لە بێرلین دوکتور شەرەفکەندییان تێرۆر کرد کە لە دادگای ئاڵمان سەرانی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران بەو بۆنەوە مەحکووم کران بە سەرکەردایەتیی تیرۆری نێودەوڵەتی.
پڕۆژەی تێرۆر بە شێوەیەکی زۆر بەرنامەداڕێژراو لە ڕێژیمی ئێراندا لە ساڵەکانی ١٣٥٨ی هەتاوی دەست پێدەکات و هەنووکەش ئەو ڕێژیمە لە دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکادا وک یەکەم ڕێژیم و سەرەکیترین ڕێژیمی تێرۆریست و پاڵپشتی تیرۆریزم لە جیهاندا پێناسە کراوە.
هەڕەشەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران وبە تایبەت بەرپرسانی نیزامیی سپای پاسداران لە دوای هێرشی داعش و پشتیوانیی ئەو ڕێژیمە خۆی مۆری تەئید لەوە دەدات کە خوی تێرۆریست بوون لە بونیادی ئەو ڕێژیمە دایە.
دامەزراندنی گرووپی حەشدی شەعبی، پشتیوانی لە گرووپە توندڕە وتێرۆریستییەکانی وەک ئەلقاعیدە، حیزبوڵڵای لوبنان، قاچاغی چەک و چۆڵ بۆ گرووپی تێرۆریستی جهادی ئیسلامی و حماسی فلستین، هاوکاری لەگەڵ تاڵبان، دەستێوەردان لە وڵاتانی ئافریقایی، ئاسیایی، ئامریکای لاتین و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و چەندین حاڵەتی دیکه دەرخەری تێرۆریست بوونی ئەو ڕێژیمەیە.
بۆ سەلماندنی دووبارەی تێرۆریستبوونی ئەو ڕێژیمە دەتوانین ئاماژه بەوە بکەین کە لە دوای دەستپێکردنەوەی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرپرسانی باڵای نیزامیی و ئەمنییەتی ئەو ڕێژیمە بە ڕاشکاوی و ڕووهەڵماڵاوی هەڕەشەی تێرۆریان لە ئەندامانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و بە تایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردووە.
هەروەها باسیان لەوە کردووە کە بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبە تۆپباران دەکەن. ئەوە سەلمێنەری زێدەخوازی و خووی شەڕخوازی ئەو ڕێژیمەیە کە لەو بارەیەشەوە جیا لە تۆپبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی چەندین جار بنکەی لیبرتی موجاهدینی خەلقی ئێرانیان لە بەغدا تۆپباران کرد.
دوای ناردنەوەی هێزی پێشمەرگە و چەندین دەرگیری لەگەڵ هێزە تێرۆریستەکانی ئەو ڕێژیمە لە قووڵایی خاکی کوردستانی ڕۆژهەڵات فەرماندە نیزامییەکانی وەک مۆحسێن ڕەزایی، سالار ئابنووش، یحیا ڕەحیم سەفەوی، محەممەد پاکپوور، حوسێن سەلامی، محەممەدتەقی ئۆسانلوو، محەممەدحوسێن رەجەبی و چەندین فەرماندەی دیکەی نیزامی و بەرپرسانی ئەمنییەتی ئەو ڕێژیمە هەڕەشەی کوشتن و تێرۆریان کرد و ئێستا زیاتر پێداگری لە سەر دەکەن و باس لەوەش دەکەن کە ئێمە بۆ شەر دژی "ضد انقلاب" هیچ هێڵکی سوور ناناسین.
پشتیوانیییەکانی ئەو ڕێژیمە لە بکەرانی تێرۆر لە ناوچەکە و هەموو وڵاتانی جیهان و دەستێوەردانەکانی ئەو ڕێژیمە لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتان عەرەبی بۆ تێکدانی ئەمنییەت و ئاسایش بەردەوام ناڕەزایەتی و نیگەرانی بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە لێکەوتووەتەوە.
نموونەی هەرە بەرچاوی تیرۆریزمی دەوڵەتی رێژیمی ئێران لە وڵاتی سووریە لە ژێر دەسەڵاتی رێژیمی بەعسی بەشار ئەسەد خۆ دەردەخات، نزیک بە ٦ ساڵە شەڕ و پێکدادنە نیزامییەکان لە و وڵاتە درێژەیە هەیە و بە هەزاران کەس کوژراون و مێلیۆنان کەس ئاوارە بوونە.
پشتیوانی ماڵی و نیزامی رێژیمی ئێران لە گرووپە تیرۆریستیەکان تێچوویەکی زۆر هەڵدەگرێت ئەوەش لە کاتێک دایە کە خەڵکی ئێران لە دژوارترین دۆخی ژیاندا بەسەر دەبەن.