۱۳۹۵/۰۸/۱۵


ئەندامانی سپای تێرۆرێستی پاسداران لە سووریه بەردەوام دەکوژرێن

ئەندامانی سپای تێرۆرێستی پاسداران لە سووریه بەردەوام دەکوژرێن

کوردستان میدیا: شەڕ و پێکدادانەکانی سووریه بۆته تەوقی مەرگی ئەندامانی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، ٦ ئەندامی دێکەی ڕێکخراوی تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێران کە شان بە شانی هێزەکانی ئەسەد لە سووریه دژی ئۆپۆزیسیۆن شەڕیان دەکرد لە شاری حەلەب بە سزای خۆیان گەیشتن.

شوناسی ئەو ٦ تێرۆریسته "مستەفا کەریمی، محەممەد سادق سادقی زاده، سەید ئیبراهیم حوسێنی، سفەتعەلی حوسێنی، و عەلی جان نەجەفی" ڕاگەیەندراوە.

ئەو ٦ تێرۆریستە لە ئەندامانی تیپی "فاطمیون" بوونە.

لەو پێوەندییەدا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەر، سەرتیپی تێرۆریست "ذاکر حەیدەری" خەڵکی پارێزگای تەورێز بە دەست هێزەکانی دژبەری بەشار ئەسەد بە سزا گەیشت.

ئەو سەرتیپە تێرۆریستەی ڕێژیمی ئێران جێگری گرووپی تۆپخانەی ٦٠ـی ڕساڵەتی لەشکری ٣١ی عاشواری هێزی زەمینیی سپای پاسدارانی تێرۆریست و یەکێک لە فەرماندەرانی پلە بەرزی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم بووە.

هەروەها، چەند ڕۆژ پێش یەکێک لە سەردارەکانی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە بە ناوی سەردار "غوڵامڕەزا سەمایی" بە دەست هێزەکانی دژبەری بەشار ئەسەد بە سزا گەیشت.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕەفسەنجانی یەکێک لە گەوەر تێرۆریستانی ڕێژیمی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی "اعتماد" باسی لەوە کردووە کە؛ شەڕی سووریه تێچوویەکی زۆری بۆ ئێمە هەیە.

پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە گرووپە توندڕەوکان و دەستێوەردان لە کار و باری نێوخۆیی وڵاتانی دراوسێ نیگەرانیی بەرپرسانی ئەو وڵاتە و هۆشداریی ئەوانی لێکەوتۆتەوە.