۱۳۹۵/۰۸/۱۵


پارێزگاری کرماشان لەگەڵ چاڵاکانی یارسان چاوپێکەوتنی ئەنجام دا

پارێزگاری کرماشان لەگەڵ چاڵاکانی یارسان چاوپێکەوتنی ئەنجام دا

کوردستان میدیا: "ڕازانی"، پارێزگاری، پارێزگای کرماشان، لەگەڵ کۆمەڵێک لە خەڵکی یارسانی شاری سەحنە دانیشتن و چاوپێکەوتنی ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، "ڕازانی" لە نێوان خەڵکی یارسانی ئەم شارەدا ڕایگەیاندووە " لە هیچ شوێنێک بەڵگەیک لە بەر دەستدا نیە کە جەختی لە سەر وەلانانیی ڵاوان و گەنجانی ئەهلی حەق کردبێت و ئەگەر هەڵسووکەوتێکی ناشیاویش سەری هەڵدابێت بۆ شێوازی ئەخڵاقیی کەسایەتییەکان هەڵدەگەرێتەوە، نە سیاسەتیی دەوڵەت".

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند "خوێندەواریی من لە بواری ئەدیان و عیرفان دایە و لەو باوەڕەدام کە، هەم جیاوازییەکان و هەم هاوبەشییەکان دەبێ بە فەرمیی بەرچاو بگیرێت و بەڵێن دەدم کە لە پارێزگای کرماشاندا ئەم کێشەیە چارەسەر بکڕێت ".

شۆرای یارسانیەکانیش لە وەڵام بەم ئیدیعایەی "ڕازانی" ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە "بەڕێز پارێزگاری کرماشان، ئەم بیروبۆچوونەی ئێوە زۆر سەرەنج ڕاکێشە، بەڵام لەگەڵ سیاسەتەکانیی حکوومەتی ئێران هاوسەنگیی نییە، تاکوو ئیستا داواخوازیی زۆرمان سەبارەت بە کێشەی یارسانییەکان هەم بە ئێوە هەم بە پارێزگای پێشوو داوە، بەڵام وەڵامێکمان نەدراوەتەوە و ئێمەش هەر بەم هۆیەوە لە نامەیەکیی بەربڵاودا ئەم بابەتەمان لەگەڵ بیڕوبۆچوونی گشتی دەخەینە بەرباس. ئێمەش لە سەر ئەم باوەڕەین کە یاسای حکوومەتی ئیڕان باسی لەوە نەکردووە کە خەڵکی یارسان مافیی دامەزرانیان نییە، بەڵام لە یاسای ئێراندا باس لەوە کراوە کە کەسانێکیش دەتوانن چاڵاکییان هەبێت کە یان مەسیحی یان یەهوودی یان زەردەشتی یان موسڵمان بن، بەڵام ئێمە نە موسڵمانیین نە هیچ دینێکی دیکە، بەڵکوو ئێمە یارسانیین و سێ ڕۆژ ڕۆژوو و دووعا و نەزر و عیبادەتمان هەیە."

هەروەها لە درێژەدا باسیان لەوە کردووەکە بە دەیان جار بەرپرسانی حکوومەتیی، باسیان لە نامەی عەلی بە مالەکی ئەشتەر کردووە کە لەو نامەیەدا عەلی جەختی لە سەر بەرابەری و هاوسەنگی لەگەڵ خەڵک کردووە بەڵام، لەگەل یارسانییەکان تاکوو ئێستا هیچ هەڵسووکەوتێک کە باس لە هاوسەنگیی و بەرابەری بکات نەبینراوە".

لەم نامەیەدا هەروەها باس لەوە کراوە کە "چەند کەس لە دادوەران و بەرپرسانیی دەزگای دادوەری لە پارێزگای کرماشان یارسانین؟ چەند کەس لە لێژنەی عیلمیی و بەرپرسانی زانکۆکان یارسانین؟ چەند کەس لە فەرماندەکانی نیزامیی و ئینتزامیی لەم شارەدا یارسانین؟ چەند کەس لە نوێنەرانیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، خوبرگانی ڕێبەری و شۆرای نیگەهبان و کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام یارسانین؟
لە کۆتاێشدا باسیان لەوە کردووەکە " ئێوە کە باوەرتان لە سەر دادوەریی عەلەوییە نابێ لە بەرانبەر زوڵمدا بێ‌هەڵوێست بن هەر بەم هۆیەشەوە لە بەر ڕوون بوونەوەی بیرووڕای گشتی ئێوە بە دانیشتنێک لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگی پارێزگای کرماشان بانگهێشت دەکەین". 

بە سپاس و ڕێزەوە
١٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی‌ 
کۆڕی ڕاوێژیی چالاکانی مەدەنیی یارسان