شێخ تەها کەماڵی زادە کۆچی دوایی کرد

کوردستان میدیا: شێخ تەها کەماڵی زادە حسەینی پیری تەریقەتی نەقشبەندی، کوڕی شێخ عەلائەدین، ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەر، لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا لە شاری ورمێی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە خەرمانانی ساڵی ١٣٠٣ی هەتاوی لەدایک بوو و ڕەچەڵەکی بۆ پیرخزر شاهۆ دەگەڕێتەوە و بە یەکێک لە زانایانی سووننی مەزهەبی کوردستان دەناسرێت، کە سەر بە تەریقەتی نەقشبەندی بوو.
شێخ تەها جگە لە زمانی کوردی، شارەزایی تەواوی بەسەر زمانەکانی ئینگلیسی، عەرەبی و فارسیدا هەبووە و لە خزمەت کەسانێکی وەک شێخ محەممەد ئەنوەری وانی و شێخ مەزهەر ئەفەندیدا دەرسی خوێندووە.
ناوبراو لە هەموو تەمەنیدا چەندین جار پەڕیوەی وڵاتانێکی وەک عێراق، فەڕانسە و ئاڵمان بووە و دواجار لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاویدا گەڕایەوە بۆ ئێران و تا کۆتایی تەمەنی لە شاری ورمێ نیشتەجێ بوو.
ڕۆحی شاد و ئارامیی بۆ ڕێبوارانی تەریقەتی نەقشبەندی