۱۳۹۵/۰۸/۱۰


یەکەیەکی بەرهەم هێنان، نیزامییە خانەشین کراوەکانی حکوومەتی دادەمەزرێنی

یەکەیەکی بەرهەم هێنان، نیزامییە خانەشین کراوەکانی حکوومەتی دادەمەزرێنی

کوردستان میدیا: نزیکەی ١٥ کەس لە دەست و پەیوەندییە خانەنشین کراوەکانی سەر بە ڕێژیم، لە شیرکەتێکی بەرهەم هێنانی گارگەی سیمان لە شاری بیجاڕ خەریکی کار کردنن.
بەپێی ڕاپۆرتی نێردراوی هەواڵنێری کوردستان میدیا، گارگەی سیمانی کوردستان لە شاری بیجاڕ، بەشی نیگەهبانی ئەو شیرکەتەی داوتە کەرتی تایبەت و بەرێوەبەرانی ئەو کارگەیش دەستیان داوتە دامەزراندنی نیزامییە خانەنشین کراوەکانی حکوومەتی. 

هەوڵی نایاسایی خاوەنکار، ١٥ کەسی لە فەرمانبەرانی هێزە ئینتزامییەکان، کە لە مێژە خانەنشین کراون جارێکی دیکە لە سەرکار دایان دەمەزرێنێت. 

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: کەسی بەڵێندەر کە بەشی نیگەهبانیان پێ ئەسپاردووە، لە دەست و پەیوەندییەکانی حکوومەتی و نیزامی ڕیژیمی ئێرانە.

هەروەها لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە کرێکاران و فەرمانبەرانی شیرکەتی کارگەی سیمانی کوردستان خانەنشین کراون.

دامەزراندنی کەسانی خانەنشین کراوی سەر بە حکوومەتی له گەورەترین یەکەی سنعەتی پارێزگای سنە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەرپرسی ئەو شیرکەتە، لە ژێر گوشاری چالاکانی کرێکاری، دامەزراندنی هێزە ناخۆجێیەکانی ڕاگرتبوو.

نرخی بێکاری لە پارێزگای کوردستان نزیکەی لە سەدا ٢٠ دایە وئەو ڕیژەیەش لە سەرتاسەری وڵات پلەی سێهەمی هەیە.