دڕندەیی ڕێژیمی ئێران لە میاندواو

کوردستان میدیا: هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە میاندواو هێرش دەکەنە سەر گوندی موشیرئاباد و پەلاماری خەڵک دەدەن و بێڕێزییان پێدەکەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی١٠ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزێکی جەلاد و سەرکوتکەری سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شاری میاندواو هێرش دەكەنە سەر گوندی موشیرئاباد و بە باتومی برقی لە خەڵكی ئەو گوندە دەدەن.
هەواڵنێری کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە؛ هێزە جینایەتکارەکانی ڕێژیم بە بیانوی هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموكرات، پەلاماری دانیشتوانی ئەو گوندە دەدەن.
هەروەها ئەو هێزە سەرکوتکەرانە هێرش دەكەنە سەر مووچە و مەزرای خەڵک و توشی هەركەس دەبن لێیان دەدەن و زیاتر لە ٧ كەس قوڵبەستكراون و بەخەڵكیان گوتووە وەرن جنازەكانیان ببەنەوە.
لەو پێوەندییەدا، هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران، هەر ئەو ڕۆژە چەندین كەس لە شاری بۆكان و مەهاباد دەستبەسەر دەکەن كە تا ئێستا شوناسیان ناڕوونە.