سه‌قز: ڕێژیم له مزگه‌وته‌كاندا به دژی حیزب قسه ده‌كا

کوردستان میدیا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٥ی هه‌تاوی، فه‌رمانده سەربازی و ئیتلاعاتییەکانی ڕیژیم لە شاری سه‌قز له نوێژی هەینیدا و له مزگه‌وته‌كانی ساڵحاوا و قه‌وخ به دژی حیزبی دێموكرات ته‌بلیغاتیان كرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ له مزگه‌وتی ساڵحاوادا فه‌رمانده‌یه‌كی سپای تێرۆریستی پاسداران به ده‌ره‌جه‌ی سه‌رهه‌نگی، قسه‌ی بۆ خه‌ڵك كرد و له مزگه‌وتی قه‌وخ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌سیج.
ئه‌م دوو فه‌رمانده نیزامییه‌ی رێژیم له قسه‌كانیاندا باسیان له‌وه كردووه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی دێموكرات له ناوچه‌ی سه‌قز بوونیان هه‌یە و ئه‌یانه‌وێ نێوشار بشێوێنن و داوایان له خه‌ڵكی سه‌قز كرد كه به دژی ئه‌م هێزانه هه‌ڵوێست بگرن و له به‌رانبه‌ریاندا ڕاوه‌ستن.
هه‌روه‌ها له مزگه‌وتی قهوخدا باسیان له‌وه كردووە كه هێزی پێشمه‌رگه بڕیار له "ئالی سعووود" وه‌رده‌گرێ.
هەواڵنێری کوردستان میدیا لە شاری سەقز هەروەها ڕایگەیاند: له مزگه‌وتی ساڵحاواشدا فه‌رمانده‌كه‌ی سپا باسی له‌وه كردووه كه چه‌ندین چه‌كداری حیزبه‌كان ویستوویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر پاسگای ساڵحاوا، كه به هاوكاری خه‌ڵك و هێزی به‌سیج پێشیان به‌و كاره گرتووه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ئه‌و كه‌سانه شناسایی بكه‌ن و داوایان له خه‌ڵك كرد بۆ شناسایی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م چه‌كدارانه یارمه‌تییان بكه‌ن.
بەپێی ئەم هەواڵە، به گشتی قسه‌كانی ئه‌م فه‌رمانده نیزامییانه‌ی ڕێژیم زۆر به توندی دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به‌تایبه‌ت حیزبی دێموكرات بوو.
بە وتەی خەڵکی ئاسایی و شایەتحاڵان، لە کاتی قسەکردنی ئەم کەسانەدا تەواوی ئەو ناوچە بە هێزی لیباس شەخسی و سەربازی تەنرابوو، کە ئەمە نیشانەی داڕووخانی ورەی فەرماندەکانی سپا لە کوردستانە.