زەنگی ڕزگاریی موسڵ لێدرا

کوردستان میدیا: هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئەرتەشی عێراق بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپراسێۆنی ڕزگاریی مووسڵیان دەست پێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٦:٠٠ی ئەمڕۆ، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی٢٦ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، بەرانبەر بە ١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ی زایینی، دوای ئەوەیکە کاتژمێر سفر بۆ ڕزگار کردنی مووسڵ کۆتایی پێهات و ئۆپراسیۆنی ڕزگار کردنی ئەو شارە لەدەست داعش دەستی پێکرد.
لەم پێوەندییەدا، ئۆپراسێۆنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە مێحوەری خازر لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئەرتەشی عێراق لە گوێڕ و گەیارە لە باشووری ڕۆژهەڵات و باشووری مووسڵ دەستی پێکرد.
ئەوه قۆناغی یەکەمی پرۆسەی ڕزگار کردنی مووسڵە لە دەست تیرۆریستانی داعش.
فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە کە؛ لە دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنی ڕزگار کردنی مووسڵدا زیاتر لە ٤ هەزار پێشمەرگە لە ٣ مێحوەرەوە بەشدارن.
هەروەها فرۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پاڵپشتیی ئاسمانیی ئەو ئۆپراسیۆنه دەکەن.
لەو پێوەندییەدا، حهیدهر عهبادى، سهرۆک وهزیرانى عێراق، دەستپێكردنى شهڕى مووسڵ بۆ ڕزگاركردنى له دهست داعش، به شێوهیهكی فهرمى ڕاگهیاند.
هەر لەو پێوەندییەدا، ئهنتۆنى بلینكن، جێگرى وهزیری دهرهوهى ئامریكا، پێشوازێی له دهستپێكردنى شهڕى مووسڵ بۆ ڕزگار كردنى پارێزگاى مووسڵ له دەست داعش کرد.
میدیا نێوخۆیی و هەرێمی و جیهانییەکان شانبەشانی هێرشی هێزەکانی پێشمەرگە، ڕووماڵی ئەو ئۆپراسیۆنه دەکەن.