۱۳۹۵/۰۶/۲۳


عێراق سێهەمین وڵاتی مەترسیداری جیهانە

عێراق سێهەمین وڵاتی مەترسیداری جیهانە

کوردستان میدیا: لە دوایین پۆلێنبەندیی ناوەندی هزریی ئینتێل سێنتێری ئامریکا، وڵاتی عێراق سێهەمین وڵاتی مەترسیداری جیهانە.
بەگوێرەی دوایین پۆلێنبەندیی پێوەری ئاشتیی جیهانیی ناوەندی هزریی ئینتێل سێنتێری ئامریکا، دوای سووریه و سودانی باشوور، عێراق مەترسیدارترین وڵاتی جیهانە بۆ ژیان.

ئەو ناوەندە هزرییەی ئامریکا، "پێوەری مەترسیی وڵاتی" بەپێی هێرشە تێرۆریستییەکان، هێرشی ئاژاوەچییەکان، پەیامە ترافیکییەکان، فیلم، وێنە، ڕووداو و ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە وڵاتێکدا خستووەتە ڕوو.

شەڕی داعش و بوونی ژمارەیەکی زۆری ملیشیا چەکدارەکان و تەقینەوە و پەلامارە تێرۆرستییەکان و ڕفاندن و خراپیی دۆخی دارایی و ئاوارەبوونی زیاتر لە ٥ میلیۆن کەس و چەندین هۆکاری دیکە، وای لە عێراق کردووە کە ئەم وڵاتە وەک سێهەمین وڵاتی مەترسیدار لە جیهاندا بناسرێت.

لەدوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق، لە ساڵی ٢٠٠٣ی زایینی، ئەگەرچی چاوەڕێ دەکرا دۆخی ئەو وڵاته بەرە و باشی بڕوات، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ بەرە و خراپی ڕۆیشت.