۱۳۹۵/۰۶/۲۲



فتوای خامنەیی/ ژنان پێویستە واز لە دووچەرخەسواری بێنن

فتوای خامنەیی/ ژنان پێویستە واز لە دووچەرخەسواری بێنن

کوردستان میدیا: دووچەرخەسواریی کچان و ژنان لە شوێنە گشتییەکاندا بەرەوڕووی دژایەتیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بوویەوە. 
یەکێک لە ڕاگەینەرە تۆندئاژۆکانی ئێران فتوایەکی لە عەلی خامنەیی بڵاوکردووەتەوە کە لەوێدا ڕێبەری ڕێژیم بە ڕاشکاوی دژایەتی خۆی بۆ دووچەرخەسواریی ژنان لە شەقام و پارکەکان دەردەبڕێت.

خامنەیی دووچەرخەسواریی ژنان بە "ڕاکێشانی سەرنجی پیاوان و پێچەوانەی ئابڕووی ژنان" لەقەڵەم دەدات.

نووسینگەی ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکی شەرعی کە هەواڵدەریی "فارس" کردوویەتی، دەنووسێت: کۆمەڵگا بە دووچەرخەسواریی ژنان دەکەوێتە بەر فیتنە و گەندەڵی.

پێشتر شەهیندۆخت مۆلاوێردی، جێگری کاروباری ژنان لە دەوڵەتی حەسەنی ڕووحانی، باسی لە "جایز" بوونی دووچەرخەسواریی ژنان کردبوو.