۱۳۹۵/۰۷/۰۶


تەشکیلاتی نهێنیی لە شاری شنۆ و نەغەدە پەیامی هاوخەمیان ئاراستەی حیزبی دێموکرات کرد

تەشکیلاتی نهێنیی لە شاری شنۆ و نەغەدە  پەیامی هاوخەمیان ئاراستەی حیزبی دێموکرات کرد

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ و نەغەدە پەیامی هاوخەمیی خۆیان ئاراستەی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهید ڕەحیم گەرگولی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ و نەغەدە لە پەیامێکدا پرسە و هاوخەمیی خۆیان بۆ لە دەست‌دانی پێشمەرگەی قارەمان شەهید ڕەحیم عەبدوڵڵا نژاد ناوسراو بە شەهید ڕەحیم گەرگولی ئاراستەی حیزبی دێموکرات و هاوسەنگەرانی کرد و پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ شەهیدانی دێموکرات نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە:

هاونیشیمانیانی بەڕێز!

کودرستانیانی خۆشەویست، کادر و پێشمەرگەکانی "حدکا"، وێڕای ئاراستەکردنی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ ئێوەی خۆشەویست و بە تایبەت بنەماڵەی سەربەرزی دواین شەهیدی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان هاوڕێی شەهید کاک "ڕەحیمی گەرگوولی" و سەرجەم شەهیدانی نیشتمانمان، بێجگە لە هاوخەمیمان ڕادەگەیەنینن کە نەک هەر شەهیدبوونی پۆڵێک لە ڕۆلەکانمان نەبۆتە ڕێگر لەبەردەم کاروانی خەباتمان، بەڵکوو شەهیدبوونی ڕێبەرانیش سڵی بە ڕێڕەوانی ئەم ڕێبازە پێرۆزە نەکردوە و بەڵکۆ ڵێبراوتر لە جاران بۆ دابینبوون و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانمان، باشترین سەرمایەمان کە گیانمانە بە هەرزان زانیوە و ڕێچکە و ڕێبازی هاوڕێیانمان چۆڵ نەکردووە، ئەمڕۆ لە هەو مەرجێکدا کوورەی خەباتمان بە خۆێنی ئاڵ و واڵی ڕۆڵەکانمان بە تایبەتی ئەم چەند شەهیدەی ئەو دوایانە گەڕم و بڵێسەدارتر کردووە کە هەم لە لایەک بارودۆخی ناوچە ئەوەمان ڵێ دەخوازێی و هەمیش پەیامی ڕێبەرمان بەڕێز مستەفا هیجری لە پەیوەندی لەگەڵ ڕاسان و جۆش‌دانەوەوی خەباتی شار و شاخ‌دا بێ گوومان بەهای دەۆێت و تێکۆشانی سەد چەندانی پێویستە هەڕوەکو دوکتورقاسملو دەفەرموێت "گەڵێک ئازادیی بۆێ دەبێ مافی ئەو ئازادیەش بدات"، ئێمە وەک ئەندامانی ناۆخۆ لە ناوچەی شنۆ و نەغەدە وێڕای هاووخەمی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان پەیمان نۆێ دەکەینەوە تا سەر ڕێبواری ڕێگەیان بین و ڕێبازیان بکەینە دواین ئامانج لە ژیانمان.

سەڕکەوی بزووتنەوەی میللی دێموکراتیکی گەل بە ڕێبەرایەتی "حدکا" و بڕووخێ کۆماری ئیسلامیی ئێران 

ئەندامانی ناۆ خۆی وڵات لە نەغەدە و شنۆ