چالاکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و لایەنگرانیان خەوی لە چاوی دوژمنان تاراندووە

کوردستان میدیا: ئاوایی سه‌رچنار‌ی بۆکان و ده‌وروبه‌ری ئاڵۆزه‌و رێژیم خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌ی وه‌زاڵه هێناوه.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانانی ١٣٩٥ی هه‌تاوی، كاتژمێر ٨ی ئێواره، له ده‌وروبه‌ری ئاوایی سەرچنار (کەلبەڕەزاخان)ی ناوچه‌ی چۆمی مه‌جیدخان، له سێ قۆڵه‌وه ده‌نگی چه‌ندین ته‌قه‌ی چه‌كی كڵاشینكۆف هات‌و دواتر له‌لایه‌ن مۆڵگه‌ی جاش‌و پاسداره‌كانیش له‌و گونده ده‌نگی چه‌كی قه‌ناسه بیسترا.
دوای ته‌قه‌كان هێزه‌كانی رێژیم رژاونه‌ته ئه‌و گونده‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و خه‌ڵكه كردوه.
هەواڵنێری کوردستان میدیا لەمبارەوە ڕایگەیاند: هه‌ر ئه‌و شه‌وه له‌و ئاواییه ماڵی جاشی ناسراو عەبدوڵڵا کەربەلایی زۆر شلووق بووه‌و تا ئێستا روون نه‌بۆته‌وه كه چی روی داوه. عەبدوڵڵا کەربەلایی هه‌ر ئه‌و جاشه‌یه كه شه‌وی سێ‌شه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه، ١٧ له‌سه‌ر ١٨ی خه‌رمانانی ١٣٩٥ هه‌تاوی هەڵۆکانی زاگرۆس هێرشیان كرده سه‌ری به‌ڵام خۆی ده‌رباز كردبوو‌و ئێستاش جێی گولله‌ی چه‌كه‌كانی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس به‌سه‌ر درگا‌و په‌نجه‌ره‌و دیواری ماڵه‌كه‌ی‌دا ماوه.
ئێستا‌و له دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌و‌و رۆژێك له‌سه‌ر ئه‌و ته‌قانه‌دا ناوچه‌كه هه‌روا ئاڵۆزه‌و هێزه‌كانی رێژیم به‌و ده‌ورووبه‌ره‌دا بڵاوه‌یان پێ كراوه‌و هاتوچۆی خه‌ڵكیان خستۆته ژێر چاوه‌دێری‌و به‌رده‌وام‌و به‌تایبه‌ت له ئێواران‌و شه‌ودا یه‌خه به خه‌ڵك ئه‌گرن‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێ ئه‌كه‌ن‌و به‌و خه‌ڵكه‌یان وتووه له‌دوای ئێواره كه‌س مافی هاتوچۆی نیه‌و ناوچه‌كه حكوومه‌ت نیزامییه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندراوی به‌سه‌ردا زاڵه.
به‌پێی زانیارییه‌كی تایبه‌ت جاشه‌كان‌و پاسداره‌كانی ئه‌و ناوچه گه‌لێك ترساون و مۆڵگه‌ی جاش‌و پاسداره‌كان له‌و گونده كه نێزیك ٢٠ چه‌كداری لێیه، زۆربه‌یان داوای مه‌ره‌خه‌سییان له فه‌رمانده‌كه‌یان كردووه‌و ئه‌ویش نه ته‌نیا مه‌ره‌خه‌سیان پێ نادا به‌ڵكوو پێیانی راگه‌یاندووه مه‌ترسن‌و به زوویی هێزی یارمه‌تیده‌رمان بۆ دێ!
ئێستا خه‌ڵك له شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی رێژیم به توندی ناڕازین‌و وه‌زاڵه هاتوون‌و رێژیمیش به‌رده‌وام به شێوه‌ی جۆراوجۆر خه‌ڵكه‌كه ئازار ئه‌دا.