۱۳۹۵/۰۶/۱۶


تیمی کاراتای ژنانی کرماشان بوو به قارەمانی کاراتای ئێران

تیمی کاراتای ژنانی کرماشان بوو به قارەمانی کاراتای ئێران

کوردستان میدیا: تیمی کاراتای پارێزگای کرماشان لە پانزدەهەمین کێبڕکێی قارەمانیی ئێران، توانی ١٧٣ میداڵ بە دەست بهێنێت و پلەی یەکەمی ئەو کێبڕکێیە بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن.
هەواڵدەریی مێهر لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، نەبی فەتحی بەرپرسی "کیوشین" کاراتای ماتسوشیمای پارێزگای کرماشان باسی لە پاڵەوانەیەتی ژنانی ئەو پارێزگایە لە پانزدەهەمین دەورەی کێبڕکێکانی ئێران، لە شێوەی شیتوریوشتیوکای کرد.



ناوبراو لە درێژەدا گوتی: ٤٥٣ وەرزشوان لە چوارچێوەی ٢٤٥ تیم لە پارێزگاکانی ئێران لەو کێبڕکێیەدا بەشدار بوون، کە تیمی کرماشان بە ٥١ میداڵی زێر، ٥٠ زێو و٧٢ بورنس توانی کاپی پاڵەوانیەتی بە دەست بهێنێت.