باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

کوردستان میدیا: کاک "سدیق مینبەری" باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی نییەر سەر بە شاری سنه ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کاک "سدیق مینبەری" باوکی شەهید "فەیسەڵ مینبەری" شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی پیری لە گوندی نییەر سەر بە شاری سنه ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک سدیق مینبەری کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەی ناوچەکە بوو و لە نێو خەڵکدا جێگای ڕێز و متمانە بوو.
تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، پرسه و سەرەخۆشیی خۆی له بنەماڵه و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.