لێڕەوارەکانی پۆلدۆختەری پارێزگای لوڕستانیش ئاگریان گرت

کوردستان میدیا: ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لێڕەوارەکانی زاگرۆس بەردەوامە، و لێڕەوارەکانی ناوچەکانی لوڕستانیش لە ئاگردا سووتان.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی مێهر، ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەی "کێوە گاوزەرد"ی مەعمولان لە پاڕێزگای لوڕستان ئاگریان تێبەردرا و هێندێک لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە لە بڵێسەی ئاگردا سووتان.
ئاگرکەوتنەوەکە لە ناوچەی مەعمولان بە هۆی سەختی و شاخاوی بوونی ئەو ناوچەیەوە چەند کاتژمێرێک درێژەی کێشا و بەشێک لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بوونە خۆڵەمێش.
بە وتەی فەرمانداری پۆلدۆختەر، ئەو ئاگرە هەتا ئێستا نەکوژاوەتەوە و بە هۆی هەڵەمووت بوونی ئەو ناوچەیە، هەوڵدان بۆ کۆنتڕوڵ کردنی ئاگرەکە زۆر بە هێواشی دەچیتە پێش و ئاگرەکە لە حاڵی پەرەسەندندایە.