بەکرێگیراوێکی ڕێژیم بە سزای خیانەتەکانی گەیشت

کوردستان میدیا: هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی هەورامان بەکرێگیراوێکی ڕێژیمیان بە سزای خیانەتەکانی گەیاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن "هه‌ڵۆكانی زاگرۆس"ـه‌وە بڵاو بووەتەوە، کاتژمێر دووی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی٣١ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، جاشێكی ناسراو له گوندی "كه‌لجێ" له ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌ناوی "نه‌سره‌دین سه‌جادی"، كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس و به سزای تاوانه‌كانی خۆی بەرانبەر بە خاک و نیشتمان گه‌یشت.
شەوی هەینی ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٥ـی هەتاوی، هەڵۆکانی زاگرۆس لە گوندی گڵۆڵانی سەرێ ـی سەر بە باژێڕی بۆکان، دوو جاشی ئەو گوندە بە ناوەکانی ” هیدایت حوسێنی” و” عەزیز حوسێنی” یان کردە ئامانجی پەلاماری خۆیان.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا چه‌ندین هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی ڕێژیم و تا ئێستا ده‌یان كه‌س له هێزه‌كانی ڕێژیم به‌ده‌ستی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس كوژرا‌ون و بریندار بوونە و به سزای خۆیان گه‌یشتوون.
هەڵۆکانی زاگرۆس خۆیان وەکوو هێزێکی پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان پێناسە دەکەن.