۱۳۹۵/۰۶/۱۴


فەرماندەی گوردانی تێرۆریستیی تەکاوەری لەشکری ٤١ ساروڵڵا کوژرا

فەرماندەی گوردانی تێرۆریستیی تەکاوەری لەشکری ٤١ ساروڵڵا کوژرا

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی جەیشولعەدل ڕایگەیاند کە فەرماندەی گوردانی تێرۆریستیی تەکاوەری لەشکری ٤١ ساروڵڵای لەگەل ٥ سەربازی دیکە کوشتووە.
ڕێکخراوی جەیشولعەدل لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند کە سەربازانی عەدلی ئەو ڕێکخراوەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچەی سراوان هێرشیان کردە سەر ٨ کەس لە هێزە بەکریگیراوەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران و لە ئەنجامدا ٥ کەسیان کوشت.



لەو بەیانییەدا هاتووە کە لقی نیزامیی "شیخ ضیایی رحمە اللە" توانیویانە لە ئۆپراسیۆنەدا لە ناوچەی کوهەکی سراوان لە نزیک بورجەکی ژمارە ١٦٣ و ١٦٤ سەرهەنگێکی ڕێژیم بە ناوی "محەممەدڕەزا زیائەدینی" فەرماندەی گوردانی تێرۆریستی تەکاوەری لەشکری ٤١ی ساروڵڵا بە سزای کردەوەکانی خۆی بگەێنن.

ڕێکخراوی جەیشولعەدل ڕێکخراوێکی مەزهەبی ـ نەتەوەییە و بۆ بەرگری لە مافەکانی نەتەوەی بەلووچ دژی رێژیمی ئێران خەباتی چەکداری دەکات.