خەباتکارانی کورد دەڵێن بەردەوام دەبن

کوردستان میدیا: هەواڵدەریی ئاسۆشیێتد پرێس راپۆرتێکی لە سەر خەباتی نوێی کورد لە کوردستانی ئێران بڵاو کردۆتەوە کە لەوێدا دەڵێ: گرینگترین ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی کورد لە کوردستانی ئێران دەڵی کە بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە ژیانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە سەر خەباتی پێشمەرگانە بەردەوام دەبین.
لە ڕاپۆرتێکدا کە هەواڵدەریی ئاسۆشیێتێد پرێس بڵاوی کردۆتەوە، هاتوە کە وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حەسەن شەرەفی دەڵێ " ئێمە دەبینین کە خەڵکی کورد بە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر دەکرێ، ئەشکەنجە دەکرێن و لە زیندان دەخرێن، بۆیە خەبات بۆ پاراستنی خەڵكەکەمان بە پێویست دەزانین و بڕیارمان داوە کە پێشمەرگە لە نێو خەڵکدا حوزووری هەبێ، نەک بۆ شەڕی چەکداری.
ئەمە لینکی ڕاپۆرتەکەی ئاسۆشیێتێد پرێسە:
Kurdish separatists say their campaign in Iran will go on