ڕیتای جوولەکە بۆتە مۆتەکەی داعش

کوردستان میدیا: گرووپی تێرۆریستیی داعش بەدەست ژنێکی جولەکەوە هاتۆتە زاڵە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕیتا ژنێکی جولەکەیە کە زانیاری لە سەر هێرشە تێرۆریستییەکانی داعش هەیە و زانیارییەکانی ئەو گرووپە تێرۆریستیە بەدەست دێنێت و بەم جۆرە پێش لە کردەوە تێرۆریستییەکانی داعش دەگرێت.
ناوبراو لە ڕێگای دزەکردنی ئینتێرنێتی بۆ ناو ماڵپەرە ئینتێرنێتییەکانی داعش و دەستپێڕاگەیشتن بە زانیارییە نهێنییەکانی داعش، پیلان و هێرشەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە.
ناوبراو ماڵپەڕی "SITE"ی لە دژی تێرۆریزم دامەزراندووە و کارەکانی خۆیی تێدا بڵاو دەکاتەوە.
داعش لە دوای هێرشەکانی خۆی دەیان کردەوەی جینایەتکارانە و هەژێنەری ئەنجام داوە و بە شێوەیەکی دڕندانە دیلەکانی خۆی دەکوژێت.
گرووپی تێرۆریستیی داعش کوژرانیان بە دەستی ژنەکان لە بەرەکانی شەڕ بە ناشەرعی دەزانێت و ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە نێو ئەندامانی ئەو گرووپە تێرۆریستییە.
لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر خاکی کوردستان بەشێکی زۆر لە پێشمەرگەکانی ژن و کچ لە بەرەکانی شەڕ دژی داعشدا شەڕ دەکەن و ئەوەش ترس و ذڵەڕاوکێی داخرانی دەرکەی بەهەشتی لەسەر داعشەکان بۆ دروست کردوون.
داعشەکان کە ژن تەنیا وەک کۆیلەی جنسی و کەنیزەک پێناسە دەکەن، دەبێت لە ترس زیاتر چ هەستێکیان بەرانبەر ژنانی شەڕکەر و هاکێر و بیرمەند هەبێت.