ساڵح موسلیم پشتیوانیی لە خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد

کوردستان میدیا: ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پەیەدە (PYD) پشتیوانیی خۆی لە خەباتی حیزبی دێموکرات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پەیەدە، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە، هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات مافی خۆیانە دژی ڕێژیمی ئێران خەبات بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پەیەدە، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە، هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات مافی خۆیانە دژی ڕێژیمی ئێران خەبات بکەن.
موسلیم هەروەها باسی لەوە کردووە کە، چۆن ئێمە مافی خۆمانه بۆ مافەکانی خۆمان خەبات بکەین، ئەوانیش مافی خۆیانە دژی ئێران شەڕ بکەن.
هەروەها، شادمین نەبی، یەکێک لە بەرپرسانی شوورای نەتەوەیی کورد لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە، کوردەکان لە سووریه، عێراق، تورکیه، و ئێران بۆ ئازادی خەبات دەکەن و ئێعدامی چالاکانی کورد تەنیا گڕی ئەو ئاگرە گەشتر دەکاتەوە.
لە دوای دەستپێکی خەباتی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، تا ئێستا چەندین حیزب و لایەنی سیاسیی کوردستانی و ئێرانی، پشتیوانیی خۆیان لە خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات دەربڕێوە.