دادستانی شاری تاران داوای بڕینی دەستی دوو تاوانباری کرد

کوردستان میدیا: دادستانی تاران، لە سزانامەیەکدا داوای بڕینی دەستی دوو تاوانبار بە دزیی کردووە، و دادوەرانی لقی هەشتی دادگای تارانی ئەرکدار کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ئاستی دزییەکە.
بەپێ هەواڵە بڵاوکراوەکان، هەواڵدەری "هێرانا"، لەزاری ڕۆژنامەی "همشهری"ییەوە، بڵاوی کردووەتەوە کە؛ "لە دانیشتنێکی دادگادا کە ڕۆژی دووشەممە، لە لقی هەشتی دادگا، بە بەرپرسایەتیی دادوەر "حوسێن ئەسغەر زادە" بەڕێوە چوو، لەکاتێکدا تەنیا یەک کەس لە تاوانبارن لە دادگاکەدا ئامادە بوون، لە سەرەتادا نوێنەری دادستان، بە خوێندنەوەی سزانامەکە ڕایگەیاند کە؛ "تاوانباران لە هەموو بەشەکانی لێکۆڵینەوەدا، تاوانەکەیان وەخۆ گرتووە و لە لایەکی دیکەشەوە تاوانباران لە پەروەندەکانیاندا پێشینەی سزادانیان هەبووە، هەر بەم هۆیەوە کردەوەی تاوانباران بەپێی یاسا، دزی بە ئەژمار دێت و داوایان لە دادگا کردووە سزای بڕینی دەستیان بۆ دیاری بکەن.

لە کۆتایی دادگاکەشدا، کۆمەڵێک لە دادوەران، بەمەبەستی ڕاوێژ کردن سەبارەت بە دیاری کردنی سزای پێشنیار کراو کۆبوونەوە.
ڕێژیمی ئێران لەدادگاکانیدا، لەکاتی حوکم دان بەسەر تۆمەتباراندا، تەنانەت لە ئامادە نەبوونیشیاندا ، حوکمیان بەسەردا دەسەپێنن.