لەمەودوا کردەوە تێرۆریستییەکان لەڕێگەی منداڵانەوە ئەنجام دەدرێن

کوردستان میدیا: لایەنە توندڕەوە ئیسلامییەکان و گروپە تێرۆریستییەکان ڕەوتێکی مەترسیداریان لەپیوەندی لەگەڵ کەڵاکژۆوەرگرتن لە منداڵان بۆ ئەنجامدانی کردەوە تێرۆریستییەکانیان گرتۆتە بەر.
کاتژمێر ١١ی شەوی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژ بۆمبێک لەنێو ڕێوڕەسمێکی هاوسەرگیری لە شاری "غازیان تەپە"ی باکوری کوردستان تەقێندرایەوە کە بەهۆیەوە ٥١ کەس کوژران؛ ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان سەبارەت بەم ڕووداوە وتی خۆکوژێکی تەمەن ١٢ بۆ ١٤ ساڵ ئەم کارەی ئەنجام داوە و وێدەچێ کە داعش لە پشت ئەم پرسەوە بێت.

شەوێک دوای ئەم ڕووداوە و لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان ٢ تەقینەوە لە ٢ شوێنی جیای ئەم شارە ڕوویان دا و منداڵێکی خۆکوژیش بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو دەستبەسەر کرا کە بەتەمای خۆتەقاندنەوە بوو.
شەوی یەکشەممە پاش ئەوەیکە لە گەڕەکی واستی کەرکووک خۆکوژێک لەبەردەم حوسەینییەی ئیمام جەعفەر خۆی تەقاندەوە تەقینەوەیەکیش لە گەڕەکی حوزەیرانی ئەم شارە هاتە ئاراوە؛ئەمە لەکاتێکدایە کە منداڵێکی ١٣ ساڵە لەلایەن پۆلیسی و هێزەکانی ئاسایشی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا کە ویستوویەتی لە گەڕەکی "تسعین"دا خۆی بتەقێنێتەوە.
کەڵک وەرگرتن لە منداڵان و مێرمنداڵان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی لەلایەن گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکانەوە پرسێکی نوێ نییە و پێشتریش لە چەندین شوێنی دیکەدا حاڵەتی لەم چەشنە بیندراوە؛ بەتایبەت لە سەردەمی شەڕی ٨ سالەی نێوان ئێران و عێراق، چەکدارەکانی سەر بە سپای پاسداران بۆ ڕوخاندنی ورەی هێزەکانی سەدام و پاک کردنەوەی زەوییە مینڕێژکراوەکان کەڵکیان لە منداڵان وەردەگرت.