دوو ئەندامی تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران لە سووریه کوژران

کوردستان میدیا: دوو ئەندامی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شەڕ وتێکهەڵچوونەکانی سووریەدا کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران، ٢ پاسداری تێرۆریستی دیکەی ڕێژیمی ئێران، کە شان بە شانی هێزەکانی ئەسەد لەو وڵاتەدا شەڕ دەکەن کوژران.
هەواڵدەریی "قۆم پرێس" سەر بە ڕێژیمی ئێران شوناسی ئەو پاسدارە تێرۆریستەی "زیا حوسێنی" ڕاگەیاندووە کە لە سووریەدا کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران، ٢ پاسداری تێرۆریستی دیکەی ڕێژیمی ئێران، کە شان بە شانی هێزەکانی ئەسەد لەو وڵاتەدا شەڕ دەکەن کوژران.
هەواڵدەریی "قۆم پرێس" سەر بە ڕێژیمی ئێران شوناسی ئەو پاسدارە تێرۆریستەی "زیا حوسێنی" ڕاگەیاندووە کە لە سووریەدا کوژراوە.
لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی "قودس ئانلاین" یەکێکی دیکە لە ماڵپەڕەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردەوە کە پاسداری تێرۆریست "محەممەد بەخشی" کوژراوە؛ ناوبراو جێگری حەسەن ڕوحانی لە شاری مەشهەد بووە.
هەروەها حەوتووی ڕابردوو هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردەوە که ٤ پاسداری تێرۆریستی ئێران، سەر بە لقی قودس لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی سووریەدا کوژراون.
لەو ماوەیەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی سپای تێرۆریست لە شەڕی سووریەدا کە بۆ بەرگری لە ڕێژیمی ئەسەد ڕەوانەی ئەو وڵاتە کراون لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەوە کوژراون.
شاری حەلەب لە باکووری سووریە، بووتە گۆڕەپانی تێکهەڵچوون لە نێوان دژبەرانی ڕێژیمی سووریە و هێزەکانی بەشار ئەسەد و پشتیوانانی نێونەتەوەیی دەوڵەتی ئەسەد، بە تایبەت هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیە، بەکرێگیراوەکانی سپای تیرۆڕیستی پاسدارنی ئێران و حیزبووڵڵای لوبنان و لایەنە بەکرێگیراوەکانی دیکەی ڕێژیم لەو ناوچەیە.
ڕێژیمی ئێران پشتیوانی ستراتژیکی ڕێژیمی ئەسەدە و بە هەموو هێز و توانایەکەوە پشتیوانی لە ئەسەد دەکات و تا ئێستا تێچوویەکی بەرچاوی ماڵی و ماددی لەو وڵاتەدا خەرج کردووە.
ڕێژیمی ئێران لە دوایین هەوڵەکانی خۆی بۆ مانەوەی ئەسەد پایەگای هەوایی نۆژەی هەمەدانی داوە بە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیه و ئەوەش سەربەخۆیی سیاسی و خاکی ئێرانی خستووەتە مەترسییەوە ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە بەردەوام باس لە یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی ئێران دەکەن.