۱۳۹۵/۰۵/۲۱


ڕێژیمی ئێران خاکی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد


ڕێژیمی ئێران خاکی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد

کوردستان میدیا: ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران، لە درێژەی دەستدڕێژییەکانی خۆی‌دا، ناوچەی سیدەکانی تۆپباران کردووە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە، ڕێکەوتی ٢١ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، بۆ جارێکی دیکە بنکە و پایەگا نیزامییەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران، ناوچە سنوورییەکانی سیدەکانی لە هەرێمی کوردستان تۆپباران کرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕێژیمی داگیرکەری ئێران ناوچەکانی بەربزین و سەقەری تۆپباران کردووە.

هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، تۆپبارانی ڕێژیم ئێران تا ئێستا بەردەوامە و وێڕای ئەو زیانانەی لە زەوی وزار ی خەڵکی ئەو ناوچەیە دراوە، هیچ خەسارێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

شایانی باسە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا، جارێکی دیکە ئەو ناوچانە تۆپباران کرا و ڕێژیم هەر ئەو کاتەش هەڕەشەی درێژەی تۆپبارانەکانی کرد.